فیدراسیۆن تازەترین زانیار لەسەر پەنابەرە ڕزگاکراوەکانی ئیراپێترا بڵاو دەکاتەوە
usr_web171_1
ئهیلول 20, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
124 Views
هەواڵی بەپەلە:
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
فیدراسیۆن تازەترین زانیار لەسەر پەنابەرە ڕزگاکراوەکانی ئیراپێترا بڵاو دەکاتەوە
عمر ئەحمەد ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتی یۆنانەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەمرۆ٢٥ جولای تیمێك کە پێك هاتووە لە پەیام نێری ئین ئارتی ،رەنج پشدەری ومن) ……سەردانی پۆلیسی ئیشکگری دەریایی ئیراپیترامان کرد بەمەبەستی قسەوباسکردن لەسەر چارەنووسی ئەوپەنابەرانەی کە لەجەند رۆژی رابردودا یەختەکەیان نقوم بوو ئەوانیش ئەوەیان پشتراسکردوە کە :٣٢ پەنابەر لە ئیستادا لەکەمپی ئێراپیترا ڕاگیراون کە ژنێك ومناڵێك لەنیویاندایە،٥پەنابەر لەنەخۆشخانە ماونەتەوە ،٣پەنابەر بە تاوانی قاچاغچی ولیخورینی یەختەکە دەستگیر کراون، ١٢ پەنابەر چارەنووسی نادیارە”
عمر ئەوەشی ووت”حکومەتی یۆنانی بریارە بەیانی پەنابەرەکان بگۆێزێتەوە بۆشاری نیو پۆلی بۆ دادگایکردن”
هەروەها ووتیشی “ئێستا بەڕێگاوەین بۆ ئەو شۆێنەی پەنابەرەکانی تیا ڕاگیراوە.
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.