پەنابەرە ڕزگارکراوەکان لە ئیراپێترا ڕاگیراون
usr_web171_1
ئهیلول 20, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
124 Views
لە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنەوە:
عمر ئەحمەد ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە دورگەی کریتی یۆنانەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەو پەنابەرانەی کە لەمەترسی خنکان رزگاکران لەئێستادا لە دورگەی ئیراپیترا راگیراون لەژیر چاودیریدان وپۆلیس ڕیگا بە دیداریان نادات”
عمر ئەوەشی سەبارەت بە لیستی ئەو هەشت پەنابەرەی نادیارن ووتی”پیان ڕاگەیاندویین تەرمی ٧ پەنابەریان لە نەخۆشخانەی دوورگەی کریتە وەتەرمی پەنابەرێکیان نادیارە”
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەهەول بەدواداچوونەکانی”لە نامەیەکدا کە ئاراستەی یەپوەندیەکانی دەرەوە یۆنان وتورکیا دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر کراوە داوایان لیکراوە چارەنوسی ئەوپەنابەرئاشکرا بکەن.
شایەنی باسە لە ڕێکەوتی ٢١/٧/٢٠٢١ ئەو بەلەمەی کە ٤٥ پەنابەرەکەی لە خۆگرتبوو کە بەنیازبوو لە ئەنتاڵیاوە بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو بەڵام بەداخەوە ئیوارە ڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢١ بە دووری ١٦١ میل لە ڕۆژئاوای ناوچەی کاش سەر بەشاری ئەنتاڵیا وە بەدووری ٦٠ میل لە دوورگەی کریت ژێر ئاو دەکەوێتبەپێی ووتەی کەس و کاری پەنابەرەکان و خودی پەنابەرە رزگاربوەکان ژمارەیان ٤٥ پەنابەربوەو زۆرینەیان کوردن و زیاترینیشیان خەڵکانی دەڤەری ڕاپەڕینن . گەرانوپشکنین بەشۆێن پەنابەرە نادیارەکان بەردەوامە.
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.