چارەنوسی ئەو پەنابەرە کوردو عێراقیانەی لە بیلا ڕوسیاوە پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا
usr_web171_1
ئهیلول 20, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
126 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٥٠ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە سنورەکانی بیلا ڕووسیاوە پەڕیونەتەوە ووڵاتی لیتوانیا وە لەسەرەتایی ساڵیشەوە ٨٠٠ پەنابەری تر پەڕیونەتەوە کە زۆرینەیان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن”
هەروەها “بیلا ڕوسیاش هیچ هەڵوێستێکی نیە لە ڕێگری کردنی ئەو پەنابەرانە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا”
لەو بارەیەشەوە ( فیداس ماکایتیس ) جێگری بەڕێوەبەری پاسەوانی سنوری لیتوانیا ڕایگەیاند “ئێمە نیگەرانین لەو لێشاوی پەنابەرانەی لە بیلا ڕوسیاوە دەپەڕنەوەو ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەیان زیاد دەبێت ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ دەوڵەت”
لەلایەکی تریشەوە ( مانتاس ئەدومیناس ) جێگری وەزیری دەرەوەی لیتوانیا جگە لەدەربڕینی نیگەرانی ڕایگەیاندو ووتی” ئێمە پێویستمان بەڕێکەوتنێکە بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵدەدەین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێکەوتنێك بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەرەکانیان:
جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە بەهۆی سەختی و توندوتۆڵکردنی سنورەکانی یۆنان وە مامەڵەی نابەرپرسانەو نامرۆڤانەی پاسەوانانی سنوریی یۆنان لەگەڵ پەنابەران ژمارەیەك پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەناچاری لە ڕێگایی ووڵاتی بیلا ڕوسیاوە دەپەڕنەوە ووڵاتی لیتوانیا .
هەواڵی زیاتر لەماڵپەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وپەیجی فیدراسیۆنی پەنابەران لە تۆری کۆمەلایەتی فەیس بووك بخۆێننەوە: