“تەرمی ئارتین”ی تەمەن ١٥ مانگ، پەڵەیەکی ڕەشە بەتەوێڵی دونیای دیموکراسی و مافی مرۆڤی دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە.
usr_web171_1
حوزهیران 13, 2021
ماڵهوه
150 Views
پاش ئهوه كه له ڕۆژی یهكهمی ساڵی نوێدا و له قهراغ ئاوی دورگهی كارمۆی نهرویج تەرمی مناڵێكی تهمهن ١٥ مانگ دۆزرایهوه و دوای چهند مانگ له لێكۆڵینهوه و بهدواداچوون و پشكنینی دی ئێن ئهی، دۆێنێ ٧/٦/٢٠٢١ پۆلیسی نهرویجی ڕایگهیاند كه پاشماوهی تهرمی ئهو مناڵه هی (ئارتین) ئێران نهژاده. ئهو مناڵه له ٢٧مانگی ئۆكتۆبهری ٢٠٢٠ دا لەنێو باوەشی خێزانیدا لە ئاوی مارشی نیوان بەریتانیا وفەرەنسا لەگەل دایك وباوك وخۆش وبرایەکیدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت.
دۆزینەوەی تەرمی منالێکی ١٥ مانگ لەکەنار دورگەی ئاوی نەرویج تراژیدیایەکی هێجگار ناخ هەژێن و ویژدان ڕاچەڵەکێنە ، دەرکەوتنی نیوە لاشەی لەتوپەتبووی دەم ماسیە برسیەکانی مناڵێکی پانزە مانگە، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ حکومەت و دەسەلاتدارانێکی ئەوروپایی کەئیدعای دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن، دەسەلاتدارانێك کە بەخۆیان و سیاستەکانیان وە بەڕاوەستانیان لەپاڵ ئەمریکاو جەنگ و میلیتاریزمدا رۆژهەلاتی ناوەڕاستیان کردۆتە مەیدانی جەنگ و کاولکاری و ملیۆنەها ئینسانیان گیرۆدەی ئاوارەیی و مالوێرانی ودەربەدەری کردووە ودواتریش لەژێر سایەی سیاسەتی دژی پەنابەریاندا، خەڵکی هەڵهاتووی ئەم ناوچانەیان سپاردووە بە موجازەفە و بڕیاری قاچاخچیان و پۆلیسەکانی سەرسنور، بە دڵنیاییەوە دەرەنجامەکەی جگە لەبینینی وێنەکانی کارەسات، شتێکیتری لێچاوەڕوان ناکرێ. دۆخێکی ئاواش پیویستی بە وەلامێکی ریشەیی و ڕێنیشاندەر هەیە لەپێناو بنیادنانی کۆمەڵگایەك کە مرۆڤ ناچار نەبێت خۆیان و مناڵەکانیان لە دەریادا نقومکەن، پێویستە ریکخراوە مروڤ دۆستەکانو بەرەی ئازدیخوازو مرۆڤ دۆستی دنیا بە وەڵام بێت و سنورێك بۆ ووڵاتانی ئەوروپایی دابنێن و ئەم کارەساتانە ڕابگیرێت، لێرەشەوە خۆمان بە هاوخەمی خێزان و کەسوکاری( ئارتین) دەزانین.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٨/٦/٢٠٢١