هیوا خدر له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له تورکیا به ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”لەڕێکەوتی٢٥/٥/٢٠٢١ چەند پەنابەرێکی کورد بۆ مەبەستی گەیشتنیان بۆ ووڵاتانی ئەوروپا لە ناوچەی کیشان سەر بەشاری ئەدرنا نێوان سنوری تورکیا‌و یۆنان تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبن لە ئەنجامدا پەنابەرێکی کورد بە ناوی هەژێن ساڵح لەدایك بووی ١٩٩٧ ژیان لەدەست دەدات..”
ئه‌وه‌شی ووت” له‌م ڕووداوه‌دا سێ پەنابەری تریش برینداربوون کە یەکێکیان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانه وهاورێ هەژێن بووەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەر..”
پۆلیسی ناوچەکەش ڕایگەیاند “لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووەو شۆڤیرەکەش دوای هەڵاتنی دەستگیرکراوە”
شایەنی باسە کەس و کاری هەژێن ساڵح ئەمڕۆ پەیوەندیان بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی/لقی کوردستانەوە کرد بۆ مەبەستی گەڕانەوەی تەرمی هەژێن ساڵح، فیدراسیۆنیش ئامادەی تەواوی دەربڕی لە هاوکاری پرۆسه‌ی گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ نیوکەس و کاری.
هاوژین محمد به‌رپرسی نوسینگه‌ی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که ووتی”به‌داخه‌وه هه‌ژین یه‌که‌مین و دوایین قوربانی هه‌رێمی کوردستان نیه له ڕێگای هاتوو نه‌هاتی په‌نابه‌ریدا ڕووبه‌رووی کاره‌سات ده‌بنه‌وه.ئێمه ئه‌وپه‌ری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی که‌سوکاری وهاوریان ودۆستانی کاکه هه‌ژین ده‌که‌ین وهیوادەخوازین ئەمە کۆتا ناخۆشیان بێت”