ئاگر لە خۆبەردانی پەنابەرێك مۆری شەرمەزاری دەنێت بەنیو چاوانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە
usr_web171_1
حوزهیران 3, 2021
ماڵهوه
184 Views
١٨مەی ٢٠٢١ پەنابەرێکی ئێرانی لەشاری هەولێر لەبەردەم بارەگای سەرەکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەپێش چاوی پەیامنیرە ویژدان خەوتوەکانی خاڵی لە هەموو پرانیسپە ئینسانیەکان ئاگری لە خۆی بەردا. ئەم تراژیدیا ئینسانیە ناخ هەژێنە کە لەزوومی کامێراکانی دەزگا بە نرخی ڕۆژ نان خۆرەکانی دەسەڵاتی هەرێمەوە ڕاستەوخۆ پەخشدەکرایەوە، هاواروبێدادی ئەو پەنابەرەی نەگەیاندە گۆی پیرسۆنەلەکانی دەزگای ناوبراو بەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.
پەیام و هاواری ناڕەزایەتی ئەو پەنابەرە هاوارو کێشەی سەدان پەنابەری سیاسی هەڵهاتوو ژێر چنگی دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە رۆژانە ژیان گوزەرانی بەهەزاران ئینسانی لەگەڵ بێکاری ونەبوونی وبی مافی وسەرکوت وئاوارەی دەربەدەری وبرسیتی و سێدارەدا بەرەو ڕووکردۆتەوە.هەڵهاتوانی دەستی ئەم رژێمە جینایەتکارە لەکوردستانی دراوسێدا لەجیاتی ئەوەی پشتوپەنای پەنابەری سیاسی و ئاوارەو لێقەوماوبیێت هاوکاری بکرێن بەڵام ئەوە بارەگاوهەڵسوڕاوانی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانە کە هەمیشە کەتوونەتە بەردەم بوردمانکردنو تیرورکردن وەیان تەسلیمکردنەوەی بەو رژێمە سەرکوتگەرو دژی ئینسانیە. ئەم دۆخە کارەستبارەی پەنابەرانی ئێرانی لەهەرێمی کوردستاندا کەلەژیر چەتری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەراندایە، بەو شێوازە چۆتە پیش کەدەزگای ناوبراو کەمترین بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەپەنابەرانی سیاسی هەڵهاتوو لەژێردەستی حوکمی زیندانو سێدارەی ئێران، لەئەستۆ نەگرێ وشانی خۆیان خاڵی بکەنەوە لە بچوکترین بەرپرسیارێتی لە ئاستی ئەمنیت وسەلامەتی ئەو پەنابەرانەوە گۆێزانەوەیان بۆ ووڵاتی سێهەم. ئهمه جگه لهوهی كه ههڵومهرجی ژیان و نهبوونی كار و ههتا مۆڵهتپێنهدانی كار له كوردستان بهو پهنابهرانه و هاوكاری نهكردنیان لهلایهن نهتهوه یهكگرتووهكانهوه، ئهوانی ڕووبهڕووی دۆخێكی هێجگار سهخت و دژوار كردۆتهوه به تایبهتی له ههڵومهرجی قهیراناوی و پهتای كۆرۆنادا كه كوردستانی ههڵتهكاندووه. بێگومان دۆخێکی ئاواش بەرهەمهێنەری ئەم جۆرە کارەساتەو دەیان کارەساتی نەخوازراوترە کە لەماوەی ڕابردوودا بەرۆکی پەنابەرانی ئێرانی گرتوە لە هەرێم.
بەڵام ئەمە تەنها لایەکی دۆخی نەهام تباری پەنابەرانی ئێرانیە، لایەنێکی تری ئەم دۆخە دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتدارنی کوردستان، کە بەوپەڕی کەم تەرخەمیەوە لەژیانی ئەم ئینسانانە دەڕوانن وهیچ بەرنامەو وەلامێکیان بۆ ژیانی ئەم ئینسانانە نیە، بگرە زۆرجاریش دەیانخەنە ژێر فشاری دەزگاکانی ئاسایش وگرتن و سوکایەتی پێکردنەوە، تاڕادەی ئەوەی لەسەر لێواری ڕادەستکردنەوە بەجمهوری ئیسلامی ئیران دایان بنێن. حكومهتی عێراقیش كه بهرپرسیارێتی ههیه و ئهسڵهن ڕێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان لهگهڵ ئهودا وهك دهوڵهت و حكومهت مامهڵه دهكات، هیچ بهرپرسیارێتیهكی نیشان نهداوه. ههر بۆیه پەنابەرانی هەڵهاتویی ژێر سایەی جمهوری ئیسلامی ئیران لەسایەی دۆخێکی ئاوادایە ناچار بەخۆسوتاندن دەبن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەگەڵ ئەوەدا کە چارەنووس وسەلامەتی گیانی ئەو پەنابەرانه دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوکات ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسیار دەکات لەژیان و سەلامەتی و تەندروستی سەرجەم پەنابەرانی ئێرانی ، هاوکات بانگەوازی پەنابەران دەکات کە لەدەوری یەك کۆببنەوە وبەخەباتی یەك گرتویان فشارەکانیان لەسەر ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و حکومەتی هەرێم و عێراق توندبکەنەوە ولەم ڕێگەیوە خواستەکانی خۆیان بسەپینن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٨/٥/٢٠٢١