چانکاڵێ:
ئایدن:
لەڕیکەوتی ١٤/٥/٢٠٢١ لەناوچەی دیدیم سەر بەشاری ئایدن ٢٣ پەنابەر ڕزگارکران
بالیکسیر:
لەڕێکەوتی ١٦/٥/٢٠٢١ لەناوچری ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ٢٨ پەنابەر رزگارکران
ئەزمیر:
لەڕێکەوتی ١٤/٥/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ١٥ پەنابەر رزگارکران
مۆغەڵا:
لەڕێکەوتی ١٣/٥/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا ١١ پەنابەر ڕزگارکران
ئەدرنا:
لەڕێکەوتی ١٠/٥/٢٠٢١ ١٨ پەنابەر لەدەریاچەی ئیفرۆس نزیک شاری ئەدرناو سنوری نێوان تورکیاو یۆنان دەپەڕنەوە بۆ یۆنان دوای دوو ڕۆژ مانەوەیان لەسنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنوری یۆنانەوە دەستگیردەکرێن و دیپۆرتی تورکیایان دەکەنەوە بەبەلەمی چوپ بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەلەمە چوپەکەیان ژێر ئاودەکەوێت بەڵام خۆشبەختانە بەزووترین کات لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنوری تورکیاوە ڕزگاردەکرێن دوای رزگارکردنیان پەنابەرەکان ڕایانگەیاند کە پێش دیپۆرتکردنەوەیان ئازاری جەستەیان داون وە بەزۆر بەبێ گوێدانە مەترسیەکانی پەڕینەوەمان لەو دەریاچەیە ئێمەیان دیپۆرت کردۆتەوە
شایەنی باسە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی ئاماژەی بەوەکرد کە سەرجەم پەنابەرەکان بەبەلەمی چوپ دوای گەیشتنیان بەسنورەکانی یۆنان ڕاستەوخۆ دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیاکراونەتەوە بەبێ گوێدانە مەترسیەکانی دەریا.
هیوا خدر : ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا