مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٩/٤/٢٠٢١ لەناوچەی داڵامان سەر بەشاری مۆغەڵا (١١ ) یانزە پەنابەر دەستگیرکران
هەر لەشاری مۆغەڵاو لەناوچەی بۆدرۆم لەڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢١ ( ١١ ) یانزە پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە،
بالیکسیر:
لەڕێکەوتی ٢٩/٤/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر لەدوو کاتی جیاوازدا ( ٦٣ ) سی و شەش پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
ئەزمیر:
لەڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ( ٢٢ ) بیست و دوو پەنابەر ڕزگارژران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا