بەدەیان پەنابەر لەناو ئۆتۆمبێلی بارهەلگردا دەستگیرکران کە بەدەیان پەنابەریان کوردی هەرێمی کوردستانیان تیدابوە
usr_web171_1
نیسان 8, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
171 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
بەدەیان پەنابەر لەناو ئۆتۆمبێلی بارهەلگردا دەستگیرکران کە بەدەیان پەنابەریان کوردی هەرێمی کوردستانیان تیدابوە
هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
لەڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢١ لە ناوچەی ( توربالی ) لەشاری ئەزمیر هێزەکانی جەندرمەی تورکی دەستیان بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی بارهەلگری حاوێیدا گرت کە ( ٩١ ) نەوەت و یەک پەنابەریان تێدابوە بارهەڵگەرەکان بەمەبەستی گواستنەوەی ( پسکیت ) لە دەروازەی سنوری دەریایی ئەزمیرەوە راستەوخۆ بۆ ( ئیتالیا )
بەنیازبوون پەنابەرەکان بپەڕێنەوە
هیوا خدر سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان بە فیدراسیۆنی راگەیاند ، پەنابەرەکان پەنابەرانی ( هەرێمی کوردستان و ئیران و ئەفغانستان و سوریا ) بوون کە ژن و منداڵیش لەنیو پەنابەرەکاندا بوون
لەنیو پەنابەرەکانیشدا منداڵێکی پێنچ ساڵی کوردی هەرێمی کوردستان ببوە جێگای سەرنجی میدیاو هیزە ئەمنیەکانی تورکیا کە تا دوای دەستگیرکردنیان دەستبەرداری ئەو بوکەڵە نەبوە کە پێی بوە
سەبارەت بە چارەنوسی پەنابەرەکانیش هیوا بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە سەرجەمیان رادەستی بەریوەبەرایەتی کۆچ و کۆجبەرانی شاری ئەزمیر کراون