لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: یۆنان بەسەدان پەنابەر لەیەك ڕۆژدا دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا دەکاتەوە
هیوا خدر: بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“لەڕێکەوتی ٢/٤/٢٠٢١ لە حەوت کاتی جیاوازدا لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ تا کاتژمێر ١٢:٣٣ خولەکی نیوەڕۆی هەمان ڕیکەوت ٢٣١ دووسەدوو سی و یەك پەنابەر دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا دەکاتەوە بەپێی لیدوانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا پەنابەرەکان گەیشتبونە نزیك کەنارەکانی دوورگەی لیسبوس بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە دەستگیردەکرێن و بزوینەری بەلەم و چوپەکانیان لە کاردەخرێن و بە زۆرەملێ رەوانەی سنوری دەریایی تورکیایان دەکەنەوە بۆ کەنارەکانی شاری ئەزمیرو چانکاڵێ بەبێ گوێپیدان بەو مەترسیانەی پەنابەرەکان بەهۆی سەختی شەپۆلەکانی دەریاوە ڕووبەڕوویان دەبیتەوە”
هیوا ئاماژەی بە ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی چەندین پەنابەری تریش دا بەم شیوەیە
“لەڕێکەوتی ٢/٤/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەك سەر بەشاری چانکاڵێ ٥٤ پەنجاو چوار پەنابەر رزگارکران کە پێشتر بە هۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە داوای بەهاناوەچونیانکردبوو لەپۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا کە رووبەڕووی مەترسی ژێر ئاوکەوتنەوە ببون”
هەروەها ئەوەشی ووت”لەڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢١ یش لەناوچەی بۆدروم سەر بەشاری مۆغەڵا ٥ پێنچ پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە دەستگیرکران کە بەنیازبوون بڕۆن بەرەو دوورگەکانی یۆنان”