ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٧/٣/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ( ٧٦ ) حەفتاو شەش پەنابەر لە لایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕزگارکران لە ڕێکەوتی ٣٠/٣/٢٠٢١ یش لە ناوچەی چەشمەی هەمان شار ( ٣٧ ) سی و حەوت پەنابەر ڕزگارکران
بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا پەنابەرەکان لەگەڵ گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە دیپۆرتکراونەتەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا
چانکاڵێ:
لەڕێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچیک سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٤٨ ) چل و هەشت پەنابەر دوای دیپۆرتکردنەوەیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان بۆ سنوری دەریایی تورکیا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕزگارکران
مۆغەڵا:
لە ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا ( ١٣ ) سیانزە پەنابەر لەدەریا ڕزگارکران کە پێشتر بۆ بەمەستی گەیشتنیان بەسنورەکانی یۆنان بەبەلەمێکی چوپەوە بەڕێکەوتبون بەڵام لەدەریادا گیریان خواردبوو بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکەیان
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا