دیپۆرتکردنەوەی ٧٠ گەشتیار لەتورکیاوە بەتوندی سەرکۆنە دەکەین.
usr_web171_1
ئاب 28, 2017
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
398 Views
ئەمرۆ هەینی ٢٥ ئابی ٢٠١٧ هیزە ئەمنیەکانی تورکیا بەشیوازێکی نامرۆڤانە ٧٠ گەشتیاری هاوڵاتی کوردستان بەزۆرە ملی دیپۆرتی هەرێمی کوردستانکردوە. ئەم گەشتیارانە لەبەرواری ٤ی ئابەوە لەنزیک ئەستەنبول لە هەڵمەتیکدا دەستگیر کراون پاشان دەگوازرینەوە بۆ گرتوخانەی عوسمانلی لە نێوان ئەدەنەو و غازی ئەنتاب دا بۆ ماوەی سی هەفتە لە زیندان دەمێننەوە. لە کاتێکدا کاتی ڤیزاکەیان کۆتایی نەهاتوە.
ئامانجی حکومەتی تورکیا لەم کردەوەیە بە بارمتەکردنی گەشتیارانی کوردستانە بۆ فشار خستنەسەر لایەنە سیاسیەکانی کوردستان تا دووکارمەندە ڕفێنراوەکەی بۆ بگەرێنرێتەوە.ئەمە بڕیارێکی سیاسییە، بۆیە دیپۆرتکردنەوەی ٧٠ گەشتیاری کوردستان بۆتە هۆی نائارامی و پشیوی و دڵەراوکێی لە ناو خەڵکی کوردستاندا لێکەوتۆتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە خەڵکی کوردستان هەنگاو دەنین بۆ بەرپاکردنی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان. هاوکات حکومەتی تورکیا بەم هەنگاوە نامرۆڤانەیەی نیازی هاوکاری خۆی بۆ یەکیتی ئەوروپا نیشان ئەدات بۆ جێبەجیکردنی سیاسەتی دژی پەنابەری و کەمکردنەوەی لێشوای پەنابەری بەرەو ئەوروپا.
دیپۆرتکردنەوەی ئەم هاوڵاتیانە کە بۆ گەشتیاری چونەتە تورکیا، سزادانی بەکۆمەڵە و کاریکی نایاسایی و دژ بە ڕیسا و پیوانە نیودەولەتیەکانە و تۆلەسەندنەوەیە لەخەلکیکی بیتاوان. لە ڕوانگەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقییەوە ئەم کارە مەحکومە و پێویستە دەنگی نارەزایەتی خەڵکی کوردستان بەڕوویدا بەرز بکرێتەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان سەرباری سەرکۆنەکردنی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆمەڵە گەشتیارە، داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حزب و لایەنە سیاسیەکان لە عیراق و کوردستان دەکات، ناردنەوەی زۆر ملێی ئەو هاوڵاتیانە مەحکوم و شەرمەزار بکەن. هاوکات پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاریتی خۆی نیشانبدا بە دژی ئەم هەڵسوکەوتەی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ڕێکاری پێویست بگرێتە پێش بۆ گێڕانەوەی مافەکانیان و زەرەر و زیانەکانیان بۆ قەرەبوبکرێتەوە.
لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٥ئابی ٢٠١٧