لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەدەیان پەنابەر بونە قوربانی لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا
هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“لە ڕێکەوتی ١٨/٣/٢٠٢١ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیان بەکاتی ئەوروپا بەلەمێکی پەنابەران کە نزیکی ( ١٣٠ ) سەدوو سی پەنابەری لەسەربوە لەنزیك کەنارە دەریاییەکانی لیبیا ئاگر دەگرێت هەر لەسەرەتایی رووداوەکە پەنابەران پەیوەندی دەکەن بە پلاتفۆڕمی تەلەفونی ڕزگاریەوە”
ئەوەشی ووت”پلاتفۆڕمی ڕزگاریش لەسەر رووداوەکە دەڵێت: ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان بە هەریەك لە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی ( لیبیا ، مالتا ، ئیتاڵیا ) کردوە بەڵام هیچیان وەڵامیان نەداینەوە ناچار کەشتی ڕزگارکردنی پەنابەرانمان ئاگادار کردەوە ( ئۆشن ڤایکینغ) ئەوانیش راستەوخۆ دەستیان کرد بەگەڕان بۆ دۆزینەوەو ڕزگارکردنی پەنابەرەکان بەڵام بەهۆی دەستنەکەوتنی لۆکەیشنی ڕووداوەکە لەلایەن پەنابەرەکانەوە گەڕان تا کاتژمێر ( ٠٨:٠٠ ) هەشت بەرەبەیان بەردەوام بوو..”
بەپێی لیدوانی بەشێك لەڕزگاربوان بەلەمەکەیان درێژی دوانزە مەتربوە ژمارەیان نزیکی ( ١٣٠ ) پەنابەربوە کە پێک هاتبوون لەپەنابەرانی (سۆدان ، سەنگاڵ ، سوریا ، پاکستان ، مەغریب ، میسر ) وە لە نیوانیشیاندا ژن و منداڵ هەبوون ..
رزگاربوەکان ئاماژەیان بەوەدا کاپتنی بەلەمەکە چەرخێکی بەکارهێناوە بۆ پشکنینی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکە ڕاستەوخۆ گڕی گرتوە ووتی لەوساتەدا زیاتر لە ( ٥٠ ) پەنجا پەنابەر خۆیان خستە ناودەریاکەوە بەبێ هیچ کەرەستیەیەکی ڕزگارکەر بەبێ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە ناوبەلەمەکە.دوای ڕووداوەکە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا ڕایگەیاند کە ( ٤٥ ) چل و پێنچ پەنابەری ئەو رووداوەیان ڕزگارکردوە وە تەرمی پێنچ پەنابەریشیان دۆزیوەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەتەرمی تر بکات،بەڵام بەپێی لیدوانی رزگاربوەکان ووتیان :ئێمە لەلایەن ڕاوچیە ماسیەکانەوە ڕزگار کراوین نەک پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا.
شایەنی باسە بەپێی دواین زانیاری هێشتا چارەنوسی نزیکی ( ٦٠ ) شەست پەنابەر نادیارە.