لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە :- قاچاخچیەکان دەیان پەنابەر فڕێدەدەنە ناو دەریاوە
هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
لە ڕێکەوتی ٣/٣/٢٠٢١ لە دەریایی نیوان ( جیبوتی و یەمەن )دا قاچاخچیەکان ( ٨٠ ) هەشتا پەنابەر بەزەبری هێز دەخەنە ناو دەریاوە
سەبارەت بەم ڕووداوە ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی لە ڕێکەوتی ٤/٤/٢٠٢١ ڕایگەیاند
بەلەمی پەنابەرەکان بە ( ٢٠٠ ) پەنابەری ئەفریقیەوە لە جیبوتیەوە بەڕێکەوتبوون وە دوای نیو کاتژمێر لە بەڕێکەوتنیان لەنێو دەریادا قاچاخچیەکان بە زەبری هیزو توندوتیژی ( ٨٠ ) هەشتا پەنابەر دەخەنە ناو دەریاوە لەو هەستا پەنابەرە ( ٦٠ ) شەست پەنابەریان توانیبویان خۆیان ڕزگار بکەن و بگەنەوە کەنار دەریا بەڵام ( ٢٠ ) ببیست پەنابەر ژیانیان لەدەستداوەو تەنها تەرمی ( ٥ ) پێنچ پەنابەریش دۆزراوەتەوە
ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە سێیەمین رووداوی هاوشێوەیە کە رووبدات لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا