دوو پەنابەر دیپۆرتی بەغدا دەکرێتەوە لەندەن ٣-٦-٢٠١٧:
usr_web171_1
حوزهیران 4, 2017
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
394 Views
شەمە ٣ حوزەیران ڕیکەوت عمر لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لە گرتووخانەی کۆڵن برۆکەوە فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە ” نزیک بە ١٠کۆماندۆی حکومەتی بەریتانیا لە ٦ بەیانیەوەهاتنە ژورەکەم پێانراگەیاندم ئامادەبە ٦ ئێوارە دیپۆرتی بەغدات دەکەینەوە “
ئەوەشی ووت” هاولاتی شاری کەرکوکم ماوەی ٨ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم”
هەروەها سەمیر پەنابەریکی دیکە بەکەلەپجەکراوەی بە فیدراسیۆنی ووت”ماوەی ١٧ سالە لە ولاتی بەریتانیام خاوەنی خیزانوکچو کورێکم و ئێستا لە ڤانەکەدام لەبەردەم فرۆکەیەکی تورکی وا بڕیارە پێچەوانە بەخواستی خۆم بمنێرنەوە”
خیزانی سەمیر بە فیدراسیۆنی ووت”منالەکان زۆر نارەحەتن ودوری لە باوکیان پێ تەحەمول ناکرێت”
لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان بۆ ئەم مەبەستە ماوەی زیاتر لە دوومانگە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی راگەیاندوو لە پیناو بەرگرتن بە ناردنەوەی بەزۆری ئەو پەنابەرانە و ئازادکردنیان.
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.