ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ژیان لەدەستدانی دووسەد پەنابەر دەخاتە ئەستۆی ئیتاڵیا
usr_web171_1
كانونی دووهم 29, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
262 Views
ەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ئەوە لیژنەیەی مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروبای پەنابەران UNHCR کە لە ( ١٨ ) هەژدە شارەزای سەربەخۆ پێك هێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی ژیر ئاوکەتنی پەنابەران، دۆێنی رێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢١ بریاریدا ” ئیتاڵیا شکستی هێناوە لە پاراستن و رزگارکردنی ئەو پەنابەرانەو وە تاوانی ژیان لەدەستدانی ئەو ( ٢٠٠ ) دووسەد پەنابەرەی خستە ئیتاڵیا وە هەروەها بریاریشیدا دەبێت ئیتاڵیا قەرەبووی کەس و کاری قوربانیەکان بکاتەوەو وە بەرپرسانی دەریایی فریاکەوتنی ئەوکاتە کە دەرنگ چوون بەهانای ئەو پەنابەرانەوە بە توندی سزابدرێن..”ئەم بریارە دوایی ئەوە دێت “کە لە دوای ڕووداوەکە سێ پەنابەری سووری و پەنابەرێکی فەلەستینی کە کەس و کاری قوربانیەکان بوون خۆشیان لە رووداوەکە ڕزگاریان بوە لە لیژنەی مافی مرۆڤ سەر بەڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاورباری پەنابەران UNHCR سکاڵا لە دژی هێزی دەریایی فریاکەوتنی ئیتاڵیا تۆمار دەکەن کە لەکاتی خۆی دا نەچوون بە هانایانەوە..”
شایەنی باسە لە ڕێکەوتی ١٠ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ ( ٤٠٠ ) پەنابەر بە بەلەمێکی ڕاوەماسی لەکەنارئاوەکانی لیبیاوە بەڕێ دەکەون بەرەو ئەوروپا وە لە دەریایی سپی ناوەڕاسداو لە دەریایی نیودەولەتی دا لە نزیك سنوری دەسەڵاتی دەریایی ئیتاڵیا لەلایەن بەلەمێکی نەناسراوەوە هێرشیان دەکرێتە سەرو لە ئەنجامی تەقەکردن لێیان بەلەمی پەنابەرەکان ڕووبەڕووی ژێر ئاوکەوتن دەبنەوە وە هەر لەسەرەتایی رووداوەکەدا پەنابەرەکان پەیوەندی دەکەن بە هێزی دەریایی فریاکەوتنی ئیتاڵیاوە بەڵام هێزی دەریایی فریاکەوتنی ئیتاڵیا زۆر درەنگ وەڵامیان دەدەنەوەو وەدەچن بە هانایانەوە لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ( ٢٠٠ ) دووسەد پەنابەر ژیانیان لەدەست دەدەن کە ( ٦٠ ) کەسیان منداڵ بوون.
کەنارئاوەکانی لیبیا بۆتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆپەرینەوەی پەنابەران و گەیشتن بە ئەوروپا بەپی ئەو ئامارانەی ڕاگەیەنراوە لە سالی ٢٠١٤ وە زیاتر لە ( ٢٠،٠٠٠ ) بیست هەزار پەنابەر لەو سنورەوە لە دەریادا ژیانیان لەدەستداوە.