ئەم کاتەتان باش
سەبارەت بەدیپۆرتکردنەوەی پەنابەران
بەڕیزان هەروەک هەموو لایەکتانئاگادارن بۆ جارێکی دیکە حکومەتی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی دوو هەفتەیدا زیاتر لە ٠٣ پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانن لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا زیندانی کردووەو ڕۆژی ١١ نیسان بە نامە پەنابەرەکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە حکومەتی عێراقی ئامادەی دەربڕیوە و ڕازی بووە بە زۆرەملێ بیانێرنەوە و تراڤڵ دۆکیومەنت واتە (پاسپۆرتیان بۆ بکەن) تا لە ماوەی ٧ بۆ ١٣ رۆژی دیکەدا ڕەوانەی عێراقیان بکەنەوە.
بەپێی وتەی ئەو پەنابەرانەی کە لە گرتوخانەکانەوه پەیوه ندیان لەگەڵ فیدراسیۆن گرتووه ئەم ئاگادارکردنەوەیە بەدوای ئەوەدا دێت ڕۆژی ٤ نیسان ئەم پەنابەرانە ده برێنە گرتووخانەی ده ستبەسەری کۆڵن برۆک ولەوێ کۆدهکرێنەوه، بەبێ ئەوه ی هیچ زانیاریەکی پێش وهختیان پێ بدرێت، لە کاتژمێر ١٣ی بەیانیەوه پەنابەره کان بانگهیشت دەکەن کە وه فدێک لە حکومەتی عێراقەوه هاتووه تا چاویان بە ئێوه بکەوێت و لە ناسنامەکانتان دڵنیا ببنەوه!. ئەم کاره ش لە ژێر ناوی “هاوکاری دۆزینەوه ی کەسوکار” دا ڕێکخراوە. لەم هەنگاوه ڕێکخراوه هاوبەشەی نێوان حکومەتی عێراق وبەریتانیادا، بڕیاربووه سێ سێ پەنابەران بانگهیشت بکرێن بۆ پرسیارلێکردن، بە م پەنابەره کان یەک ده ست ویەک هەڵوێست داوای بینینی کارمەندانی حکومەتی عێراقی ڕه تدهکەنەوه و داوایان لێ ده کەن لەڕێگای تەلەفونەوه لەگەڵ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، بەنوێنەرایەتی پەنابەران قسەبکەن وسەره نجام، من لە فیدراسیۆنەوە لەپەیوه ندیەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ ئەو کارمەنده عیراقیانەی هاتبوون بۆ گرتوخانەکە، قسەم کرد و داوای ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان وهۆکاری سەردانەکەیان بۆ گرتووخانەکە لێکردن، بە م ئەوان خۆیان لەداواکە ده دزنەوه وپاشان وه فدی حکومەتی عێراقی ده کەونە بەرناڕه زایەتی پەنابەران وسەرئەنجام بێ ده ستکەوت لەژێر هوتافی ناڕه زایەتی پەنابەراندا گرتووخانەکە جێ ده هێڵن. پاش ئەم سەردانە ڕۆژی ١١ نیسان لە رێگای هێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی پەنابەر (ئاراس ئیسماعیل رەسوڵ) تەمەن ٠٣ساڵ کە هاو تی شاری کەرکوکە ماوەی ١٣ساڵ لە بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات بەزۆرەملی بە کە لە پجەکراوی لە تەوالێتی فڕۆکەیەکی ئەردەنی زیندانی دەکەن تا دەگاتەوە بەغدا، پاشان بەفشارو لێدان لە ڕێگای ٤ پۆلیسی کارمەندی بەریتانیەوە بەزۆر لە فرۆکەخانەی بەغدا دایدەگرنە خوارەوە. ئەو مامەڵە نامرۆڤانەیە بەرامبەر بەو پەنابەرانەوە وئاگادارکردنەوەیان لەوەی کە لە ماوەی ٧ بۆ ١٣ ڕۆژی تر دیپۆرتی عێراق دەکرینەوە، لەدوای ئەو ڕێگا خۆشکردنە و سەردانەی وەفدی عێراقیەوە دێت وە ئەمەش بێ شک نیشانەی ئەو ڕێکەوتنە ژێر بەژێرهو لەدژی خەڵکی پەنابەر کە لەنێوان حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی عێراقی ئیمزاکراوە ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو پەنابەرانە ژیانی خۆیان لەبەریتانیا دامەزراندوهو خێزان ومناڵیان هەیە تیاندایە مناڵی ١٣ ساڵ و ٩ساڵی هەیە، تیاندایە خێزانی دووگیانەوئێستاش هەردوو ده یانەوێت لەسەرو هەر پره نسیپێکی ئینسانیەوه، بەپی نو نەخشەی پیشتر لەنێو خیزان وژیانی ئاساییاندا هەڵیان کەنن ودیپۆرتیان بکەنەوە لەکاتێکدا ئەمانە خێزان وکەسوکاریان لەبەریتانیایە . لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتای ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنی پەنابەرانەوە ئێمە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیمان بردۆتە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە لەندەن وسەرۆکی حزبی لیبەر جیرمی کۆبن و جان مکدوناڵد مان ئاگادارکردوەتەوە. لە یەن حزبی سەوزو ئەندام پەرلەمانی ئەوروپاوە وچەندین نقابەی کرێکاری و رێکخراوی داکۆیکار پشتیوانی کراوین و لە دژی ئەم هەنگاوەی حکومەتی بەریتانیا وعێراق و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، داواکراوە پەنابەرەکان ئازاد بکرێن وبڕیاری دیپۆرتیان ڕاگیرێت. هەروەها نامەمان ئاراستەی وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراقی کردوە لەگەڵ بالۆیزخانەی عێراقی قسەکراوە تائیستا وە مێکمان وەرنەگرتۆتەوە . هەربۆیە ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ولەسونگەی بەرپرسیاریتیەوە بەرامبەر بە ژیان وچارەنوسی پەنابەران لەدەرەوەی و ت ئەم نامەیەتان ئاڕاستە دەکەین وداواتان لێ دەکەین: 1/ لە سەرۆکی حکومەت و وەزارەتە پەیوه ندیداره کان بپرسرێتەوه و ناچاربکرێن بەده ست هەڵگرتن لەم مامەڵە وسیاسەتەی حکومەتی عێراقی بەکەیسی پەنابەرانەوه و وه ک هەنگاوێکی دژبە مافەکانی هاو تیان لەڕاستای بەدەستهێنانی مافی پەنابەریاندا لەقەلەم بدرێ. هاوکات داوا بکرێ دەستبەجی ئەم هاوکاریکردنە ڕابگیرێ وهەرجۆره ڕێکەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراقی و ده وڵەتی بەریتانیا و و تانی تر بۆناردنەوه ی پەنابەران هەڵوەشێتەوه. 2/ داوابکرێت کەحکومەتی عێراقی بڕیار بدات فرۆکەخانەکان نەخاتە خزمەتی ناردنەوه ی پەنابەرانەوه و ئاگاداریان بکاتەوه کە هیچ پەنابەرێكی بەزۆر نێراوه لەفرۆكەخانەی بەغدا وه رنەگیرێتەوه و هیچ کارئاساییەک لە یەن داموده زگاکانی حکومەتەوه، بۆ گێڕانەوه ی پەنابەرانی عێراقی نەگیرێتەبەر. 3/ داوامان ئەوه یە ئەم هەنگاوانە بکرێتە پرۆژە یاسا و لەپەرلەماندا دەنگی پێبدرێت هەروەک پیشتر لەخولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیدا هەمان ئەم داواکاریانە خرایە بەردەم پەرلەمان و بۆ ماوەیەک و تە ئەوروپیەکان ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانیان ڕاگرت . به ڕیزان:
ئەم ڕەوشە ناهەموارەی ئێستای پەنابەران لە زیندانەکاندا وهەڵسوکەتێکی نامرۆڤانە کە لە بەرامبەریاندا پەیڕەوی دەکرێت ئێوەی خستۆتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەو وە م دانەوه ی فەوری بەدۆسیەی پەنابەران وبەرگرتن بەخەتەری ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە کە هاوسەرو مناڵەکانیان لە چاوەڕوانی لەئامیزگرتنەوەیانن بەپلەیەکی سەره کیش کەوتۆتە ئەستۆی ئێوه. چاوەڕوانی هیمەتتانیین. هاوپێچ چەند بەڵگەی سەبارەت بە سەردانی وەفدی حکومەتی عێراقی بۆ لەندەن ودیپۆرتی پەنابەران
ده شتی جه مال
سکرتێری فیدراسیۆنی سه راسه ری په نابه رانی عێراقی