به کە لە پچەکراوی لە بەغدا وەرگیرایەوە
usr_web171_1
نیسان 13, 2017
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
477 Views
لەندەن ١٢-٤-٢٠١٧:
ئەمرۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا ئاراس ووتی ” کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا لە تەوالیتی فرۆکەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی ڕایانگرتم و بەکەلەپچەکراوەی وئیهانەت سوکایەتی لە فرۆکەخانەی بەغدا وەریان گرتمەوە”
ئاراس ئەوەشی ووت”دەست وقاچم کەلەپچەکرابوو پشتمیان بەستبووەو وسەریان داپۆشیم تا دەنگم دەرنەیت وئەوانەی لە فرۆکەکەدا بوون پێ نەزانن”
ئاراس ئەو پەنابەرە کوردەی ماوەی ١٠ ساڵە لەولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات و تەمەن ٣٦ ساڵە دۆێنی لەفرۆکەخانەی هیسرۆوە لەژیر زەخت وزۆردا دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کرایەوە.
لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەل سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیدا ڕایگەیاند” لەسەر ئەو هەڵسوکەوتەی کارمەندانی کۆمپانیای ناردنەوەی بەزۆی پەنابەران لە ئازاردانی پەنابەران شکایەتی یاسای تۆماردەکەین وە بەتوندی ئیدانەی ئەو ڕێکەوتننامە شەرمەزاریەی نێوان حکومەتی بەریتانیا وحکومەتی عێراقی دەکەین بەژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە “
هەروەها وتیشی”لە ماوەی ٧٢ سەعاتی ڕابردودا سەرۆکی حزبی لیبەر پارتی جیرمی کۆبن و هەروەها جان مکدونالدو ژمارەیەک پەرلەمانتار لە یەکتیتی ئەوروپا وە چەند یەکیتی کریکاری ورێکخراوەی چەپ و ئینسان دۆست ئاگادارکراونەتەوە تا بەرامبەر ئەم سیاسەتە دژی پەنابەریە بێنە دەنگو بەربگرن بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران”
لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان و بەیانی پێنج شەمەیش لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە لەندەن دژی بەزۆرناردنەوەی ئەو پەنابەرانە، خۆپیشاندانێک ساز دەکرێت.