26 رێکخراو ولایه‌نی سیاسی دژ به‌کوشتنی دونیا هاتنه‌ده‌نگ

ڕۆژی هەینی بەرواری ٣٠/٥/٢٠١٤ لەسەر بانگەوازی ڕیکخراوی ژنانی کور د وخۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا، وە بە ئامادەبوون و بەشداری نوێنەرانی چەند لایەن و ڕێکخراوێک و ژمارەیەک لە ئەندامانی رەوەندی کوردی خۆپیشاندانێک لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن بەڕیوە چوو دژی به‌تاوانی کوشتنی “دنیا ” ی ١٥ ساڵان و هەوڵی بەلاڕێدا بردنی ئەم تاوانە و سازدانی سوڵحی عەشایەری .

dnya xopisandan dunnya xopishandan dunya xospishandan 1

خۆپیشاندانده‌رانی ئامادەبوو بە دروشممەکانی ” نا بۆ کوشتنی ناموسی ، نا بۆ فرە ژنی ، نا بۆ زەواجی مندالان “”کوشتنی ژنان له‌کوردستان په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌به‌نیوچاوانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌””جیای دین له‌ده‌سه‌ڵات وسیسته‌می په‌روه‌رده‌وه‌جێگیرکردنی له‌ده‌ستوردا خواستی ئیمه‌ی ژنانه‌”داوا ده‌که‌ین به‌شودانی کچانی خوار ته‌مه‌ن 16 قه‌ده‌غه‌بکرێت ، هەروەها ” بە دروشمی حکومەتی هەریم بەرپرسیارە و دەبێت کوشتنی ناموسی و فرەژنی و زەواجی منداڵان کۆتایی پی بینیت ” بەڕێوە چوو .

داویی قسه‌وباسی گۆنا سه‌عید له‌سه‌ر ئامانجی ئه‌و خۆپیشاندانه‌نۆێنه‌ری چه‌ند رێکخراو لایه‌نی سیاسی له‌وانه‌سه‌وسه‌ن سه‌لێم به‌رپرسی رێکخراوی ژانانی کوردو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ده‌شتی جه‌مال به‌رپرسی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سیروان سه‌عید له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆران ووتەیان لەم خۆپیشاندانەدا پێشکەش کرد . پاشان نامەیەک بە ئیمزای ٢٤ ڕيکخراوی بەرگری لە مافەکانی ژنان و مرۆڤ لە لایەن وەفدیکی خۆپیشاندانەکەوە گەیەندرایە دەست نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا که‌له‌خواره‌وه‌ده‌قه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نیین دوای 2کاتژمیر کۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌که‌هات .

ده‌قی نامه‌که‌ی ته‌سلیم به‌نۆێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانکرا:

 

با هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبرین له‌به‌رامبه‌ر به‌تیرۆری چه‌ند جاره‌ی” دنیا” ! 

له‌ شه‌وی هه‌ینی 23/5/2014 ، منداڵێکی به‌شوودراوری 15 ساڵان  به‌شیوه‌یه‌کی درندانه‌به‌ده‌ستی  میرده‌نایاسایی و فره‌ژنه‌که‌ی که‌ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌‌ده‌کوژرێت له‌هه‌رێمی کوردستان – ناحیه‌ی که‌ڵه‌کچی . هه‌واڵه‌کان له‌هه‌ریمی کوردستانه‌وه‌وا راده‌گه‌یه‌نن که‌ئه‌م  تاوانباره‌ساڵه‌‌له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی له‌شی دنیا وه‌ک جا و و مه‌مک و ئه‌ندامی تری هه‌ستیاری له‌شی ده‌بڕیت و ئه‌تکی ده‌کات ، هه‌روه‌ها به‌دوای سه‌یاره‌دا رایده‌کیشیت ، له‌دواییدا به‌نۆ فیشه‌ک ده‌یکوژێت . پۆلیسی ناوچه‌که‌ده‌لێن که‌هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ئه‌م تاوانباره‌ده‌سگیر بکه‌ن و له‌دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ی خۆی شاردۆته‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت کوشتنی کچان و ژنان به‌به‌هانه‌ی پاراستنی شه‌ره‌ف تاوانیکی رۆژانه‌یه‌که‌له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت ، سه‌رباری سه‌دان مه‌رگی ژنان هه‌موو سالیک ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هێشتا بی ده‌ربه‌سته‌له‌به‌رامبه‌ر به‌پاراستنی گیانی ژنان ، به‌پێی ئاماره‌فه‌رمیه‌کان ته‌نها له‌چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 14 ژن بونه‌ته‌قوربانی ئه‌م تاوانه‌که‌تازه‌ترینیان کوشتنی دڕندانه‌ی دنیا ی 15 سالانه‌.

دنیا له‌ته‌مه‌نی کورتیدا به‌ره‌ورووی جه‌ند تاوانیک بوه‌ته‌وه‌:

سه‌رباری کوشتنی زۆر دڕندانه‌ی دنیای 15 سالان ، به‌پێی هه‌واڵه‌کان و ئه‌و لیکۆڵینه‌وانه‌ی دوای کوشتنی کراون ، ئه‌م منداله‌چه‌ند تاوانیکی به‌رامبه‌ر کراوه‌:

١-دووجار به‌شوودانی خوار ته‌مه‌نی یاسایی :

دنیا له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا به‌ژن به‌ژن به‌شوو ده‌دریت ، به‌لام ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ی سه‌رناگریت و کیشه‌ی تی ده‌که‌وێت . چارێکی که‌له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا ده‌درێت به‌شوو به‌بری 3500 دۆلار که‌دراوه‌به‌که‌س و کاری . ته‌مه‌نی یاسایی شووکردنی کچان له‌هه‌رێمی کوردستان 16 ساڵه‌و هیچ که‌سێکی خوار 16 ساڵ ناتوانیت له‌دادگا هاوسه‌رگیری بکات . به‌ڵام ئه‌وه‌ئاشکرایه‌که‌هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌نی یاسایی به‌ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی له‌هه‌رێمی کوردستان به‌فراوانی رووده‌دات و ده‌سه‌لاتدارانیش جاویان لی خه‌واندوه‌. کجانێکی زۆر له‌خوار ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریه‌وه‌یان وادار ده‌کرین یان هانده‌درین بۆ هاوسه‌رگیری و ئه‌مه‌ش له‌ڕیگه‌ی مه‌لای ئایینی ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ده‌کرێن .

٢-ده‌ستدرێژی به‌رده‌وامی جنسی و توند و تیژی نیو خێزانی به‌رده‌وام :

هه‌ر به‌پێی هه‌واله‌کان که‌له‌دوای کوشتنی دڕندانه‌ی دنیا ده‌رکه‌وتوون و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دایکی دنیا داویه‌تی ئه‌و وه‌ک مندالیکی به‌شوودراو به‌رده‌وام دووجاری ده‌ستدرێژی سێکسی  بوه‌ته‌وه‌له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌ی  ، هه‌روه‌ها جه‌ند جارێک ئاسه‌واری ده‌ست داخ کردن و لیدان به‌جه‌سته‌یه‌وه‌دیار بووه‌له‌ماوه‌ی 10 مانگی هاوسه‌رگیریدا و دنیا ئه‌م توند و تیژیانه‌ی له‌لای دایکی باس کردوه‌که‌به‌ده‌ستی میرد و هاوسه‌ری یه‌که‌م و منداله‌کانی میرده‌که‌ی دوجاری بوه‌ته‌وه‌.

٣-ئیهمالی له‌کاری دام وده‌زگای پۆلیسی فریاکه‌وتن :

له‌کاتیکدا که‌سه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام  شانازی به‌  کار و هه‌وڵه‌کانیان ده‌که‌ن بۆ فریا که‌وتنی ژنان و کجان کاتیک ده‌که‌ونه‌به‌ر مه‌ترسی کوشتن هه‌ر له‌بوونی هێڵی گه‌رمی فریا که‌وتن و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی تایبه‌ت به‌توند وتیژی و مه‌شق پیکردنی پۆلیس ، که‌چی شه‌وێک پێش تاوانی کوشتنی دنیا و کاتێک که‌دایکی ده‌زانیت که‌ژیانی کجه‌که‌ی له‌مه‌تریسدایه‌پۆلیسی ئاگادار کردۆته‌وه‌. چه‌ند سه‌عاتیکی بردوه‌هه‌تا ده‌رکه‌وتتوه‌که‌دنیا له‌هه‌مان شارۆچکه‌ی خۆی که‌شارۆجکه‌یه‌کی بجوکه‌به‌م دڕنده‌ییه‌کوژراوه‌. واته‌پۆلیس له‌ماوه‌ی جه‌ند سه‌عاتێکدا و له‌شارۆچکه‌یه‌کی بجوکدا نه‌چوون به‌ده‌م ئه‌م مه‌ترسیه‌وه‌و نه‌گه‌ڕوان به‌دوای دنیا دا و هیج هه‌وڵیکی جدیان نه‌داوه‌بۆ رزگار کردن و دۆزینه‌وه‌ی به‌ر له‌تاوانه‌که‌.

٤-سوڵحی عه‌شایه‌ری :

له‌کاتێکدا که‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوان له‌کۆمه‌لگه‌دا به‌ڕی که‌وتوه‌و داوای ده‌ستگیرکردن و سزادانی بکوژای دنیا ده‌که‌ن ، هه‌واڵی هه‌ولدانی ئاغای ناوچه‌که‌بۆ ڕێکه‌وتنی خێله‌کی له‌گه‌ڵ باوکی دنیا بلاو بۆته‌وه‌، باوکی دنیاش رایگه‌یاندوه‌که‌به‌مه‌رجه‌وه‌ئاماده‌یه‌سوڵح بکات . ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که‌ئه‌م که‌سه‌خۆی تاوانباره‌له‌به‌شوودانی کچه‌که‌ی به‌نایاسایی . ئه‌مه‌پڕشه‌رم هێنه‌رترین و ناداپه‌روه‌رترین ڕێگه‌یه‌بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م تاوانه‌گه‌وره‌یه‌دا ، ئه‌گه‌ر سوڵحی عه‌شایه‌ری رووبدات و سه‌ربگرێت به‌شیوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ده‌بێته‌هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی سزا له‌سه‌ر ئه‌م تاوانباره‌دڕنده‌یه‌و له‌وانه‌ی باوکی دنیا به‌بڕێک پاره‌رازی بیت ئه‌م رێککه‌وتنه‌بکات و تاوانبار ئازاد بکرێت . ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که‌یاسا هه‌یه‌بۆ به‌سزا گه‌یاندنی بکوژانی ژنان له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌کدا بیت .

هه‌ربۆیه‌ئێمه‌وه‌ک رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست وهەموو ئەو ڕێکخراوانه‌ی له‌خواره‌وه‌ ئیمزامان کردووە داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرەڤان بارزانی و دەسەلاتەکانی تری هەرێم دەکەین کە وەلام بەم داواکاریانە بدەنەوە :

  1. ده‌زگای پۆلیس و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به‌دواجوونی توند و تیژی خێزانی له‌ناوچه‌که‌دا به‌رپرسی سه‌ره‌کین له‌م کاره‌ساته‌، له‌م باره‌وه‌داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ین له‌م نابه‌رپرسیارێتیه‌له‌پاراستنی گیانی دنیا و ده‌وری ئه‌وان له‌م تاوانانه‌دا .

  2. هه‌ردوو باوک و دایکی دنیا وه‌ئه‌و مه‌لایه‌ی که‌ماره‌ی کردوه‌به‌تاوانبار ده‌زانین له‌تاوانی به‌شوودانی خوار ته‌مه‌نی یاسایی دنیا و ده‌بێت به‌پێی یاسای ژماره‌ی دژی توند تیژی خێزانی ئه‌م که‌سانه‌هه‌موویان بدرێنه‌دادگا و سزای خۆیان وه‌رگرن  .

  3. به‌پێی هه‌واله‌کان ئێمه‌بروامان وایه‌که‌تاوانبارکراو له‌لایه‌ن سەرۆک خیڵ و ئاغایانی ناوچه‌که‌پاریزراوه‌و داوا ده‌که‌ین که‌به‌زووترین کات لێکۆڵینه‌وه‌له‌و که‌سانه‌بکریت که‌به‌ته‌له‌فۆن داوای سوڵحیان کردوه‌له‌باوکی دنیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگای تاوانبارکراو و ته‌سلیم کردنی به‌دادگا.

  4. داوا ده‌که‌ین که‌هه‌ر جۆره‌سوڵحێکی عه‌شایه‌ری ڕێگه‌ی پی نه‌دریت و هه‌موو هه‌وڵێک بدریت بۆ به‌دادگا گه‌یاندنی تاوانبارکراو به‌پێی یاسای سزای عێراقی و یاسای دژی توند تیژی خێزانی .

  5. ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌ستنی سوڵحی عه‌شایه‌ری وڕێیکه‌و‌تنی خیزانی دنیا و تاوانبارکراو سکالا له‌سه‌ر کوژرانی دنیا وه‌ربگیرێته‌وه‌، ئه‌وا دادوه‌ری گشتی ئه‌رکیەتی کە به‌رده‌وامی بدات به‌گرتنە بەری ڕێگه‌و شوێنی یاسایی پێویست و ئه‌و سکاڵا تۆمار بکات  و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر تاوانبارکراو هه‌یه‌و به‌پێی یاسا دوور له‌هه‌ر ڕێکه‌وتنێکی ژیرا وژیر تاوانبارکراو بە سزا بگەیەنێت . له‌م باره‌وه‌باوک و دایکی دنیا خۆیان تاوانبارن و نابیت بڕیاری سکاڵا له‌ده‌ستی ئه‌واندا بمێنێته‌وه‌.

هه‌رلێره‌شه‌و داوا له‌هه‌موو ریکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ، رێکخرا و و سه‌نته‌ره‌کانی به‌رگری له‌ژنان و منداڵان له‌کوردستان وله‌ده‌ره‌وه‌ده‌که‌ین که‌پشتیوانمان بن بۆ به‌جی گه‌یاندنی ئه‌م داواکاریانه‌تا ڕیگه‌نه‌ده‌ین چی تر رێککه و‌تنی خێڵه‌کی جێگه‌ی دادگای تاوانه‌کانی کوشتنی ژنان بگرنه‌وه‌و تاوانبارانی ئه‌م کاره‌به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نین .

27/5/2014

 

ئێمزای ڕێکخراوه‌کان :

  1. ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆر‌هه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌به‌ریتانیا   KMEWO

  2. دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژنان لە کوردستان   WARVIN

  3. فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی   IFIR

  4. ڕێکخراوی ئاسودە لە کوردستان   ASUDA

  5. ڕێکخراوی داکۆکی له‌مافه‌کانی ژنان/ سه‌نته‌ری نینا NINA centre

  6. رێكخراوى كوردستان فۆروم – به‌لجيكا

  7. ریکخراوی نیونەتەوەیی ژنانی ئازادی   International Free Women’s Foundation

  8. سه نته رى ژنانى كورد له شارى كولن/ئالمانيا

  9. كۆمهڵهى كۆمهڵناسان و دهروونناسانى كوردستان

  10. ریكخراوی‌(هه‌ڵه‌بجه‌،) بۆ په‌ره‌پێدانی‌رۆشنگه‌ری‌كلتوری‌و مرۆیی‌

  11. رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان (RJAK)      

  12. ڕێکخراوی هه‌رگیز پێلا و فادیمه‌له‌بیر ناکه‌ین له‌سوید GAPF- Glöm Aldrig Pela och Fadime.

  13. سه‌نته‌ری ئاسوده‌بۆڕاپرسی و په‌ره‌پیدانی گه‌نج له‌کوردستان

  14. سه‌نته‌ری ژنانی ئیمه‌چه‌IMECE Women Centre in London

  15. Caxton House Community Centre

  16. پرۆژه‌ی ژنی کورد له‌له‌نده‌ن Kurdish Women Project

  17. ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان – نینا

  18. ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کورد و عێراقی له‌نه‌رویج IKAF

  19. ڕێکخراوی مافه‌کانی ژنانی کورد و ئێرانی له‌به‌ریتانیا IKWRO

  20. کۆمەڵەی گەرمیان لە یوتوبوری

  21. ڕێکخراوی ژنان له‌ڕۆژئاوای سوید   kurdiska kvinnoförening i västra Götaland

  22. کۆمه‌ڵه‌ی نێرگز له‌یوتوبوری – سوید

  23. Alliance for Workers Liberty AWL

  24. No SWEAT

  25. ڕیکخراوی بەریتانیا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

  26. بزوتنەوەی گۆڕان – لەندەن

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *