سەبارەت بەتیرۆری پەنابەر بەهرۆزی ڕەحیمی
ڕۆژی چوار شەممە ١٤/٧/٢٠٢١ (بەهرۆزی ڕەحیمی) پەنابەری کوردی ئێران٫ لەگوندی (ژاڵە) ی نێوان سلێمانی و عەربەت لەکاتی چوونی بۆسەر کاری پاسەوانی، لەلایەن چەکدارێکەوە لە نێو ئۆتۆمبیلێکەوە دەدرێتە بەردەستڕیژی گوللە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ژیان لەدەستدەدات.
بەهرۆزی ڕەحیمی ماوەی ١٠ساڵە لەکوردستانی عێراق، زۆنی سەوز لەژێر سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانی مەمرەو مەژی بەسەر دەبات. سەرباری سەختی ژیان وگوزەران و نائەمنی و زۆرجار فشاری دەزگاکانی ئاسایش لە گرتن و سوکایەتیپێکردنی په‌نابە‌رانی ئێرانی، هه‌میشه ترسیان لەوە هه‌بووه ڕادەستی جمهوری ئیسلامی ئێران بکرێنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە (بەهرۆزی ڕەحیمی) ودەیان پەنابەری دیکەی سیاسی لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران خۆیان ناونوسکردووە و لەچاوەڕوانی گەیاندنیانن بە ووڵاتی سێهەم، بەڵام رێکخراوی ناوبراو نەك بێدەربەستە لەبەرامبەر ڕێزگرتن لە ماف وداواکارییەکانی ئەوان، بەڵکو بێدەنگ ونابەپرسانە بەرامبەر تیرۆریزمی جمهوری ئیسلامی ئێران کە هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر ژیان و سەلامەتی پەنابەران، تائیستا دەستی ڕەشی ئەم دەسەڵاتە نەگریسە گەیشتۆتە گیانی سه‌دان هەڵسوڕاوی سیاسی په‌نابه‌رانی ئێرانی لەکوردستان. بێباكی ئه‌م ده‌زگایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاستی ژیان و ئه‌منیه‌تی په‌نابه‌راندا به‌ڕاده‌یه‌كه كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌می باره‌گاكه‌یدا و به‌به‌رچاوی ئه‌وه‌وه په‌نابه‌رێك ئاگری له خۆی به‌ردا، ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوون ئاگری جەستەی ئەو پەنابەرە بكوژێننه‌وه و بە داخەوە دواتر گیانی له ده‌ستدا.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەتوندی ئیدانەی تیرۆری(بەهرۆزی ڕەحیمی) ده‌كه‌ین و پرسەوسەرەخۆسی خۆمان ئاراستەی کەسوکارو هاورێیان و دۆستانی (بەهرۆزی ڕەحیمی) دەکەین و لەم خەمە قورسەدا لەپاڵیان ڕادەوەستین. به پێی هه‌موو پێوانه‌یه‌كی حكومه‌تی و له دونیادا په‌نابه‌ران له هه‌ر ووڵاتێك ده‌بێ ئاسایشیان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بپارێزرێ. هه‌ربۆیه ئێمه حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرس دەکەین لەدەستبەجێ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان، هاوکات پشتیوانی تەواوی خۆمان لە داواکارییەکانی پەنابەرانی ئێرانی بەرامبەر بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەبڕین و بەرپرسیان دەکەین لە ئەمنیەت و سەلامەتی ئەو پەنابەرانه. ئه‌ركی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشه بەرپرسیارێتی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئامن و ئاسایش بۆ پەنابەران و خێزان ومناڵیان له‌ئه‌ستۆ بگرێ تا ئه‌وکاته‌ی پرۆسه‌ی گوێزانەوەیان بۆ ووڵاتی سێهەم مه‌یسه‌ر ده‌بێ.
هاوكاتیش ڕایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته په‌نابه‌رانی ئێرانی سه‌ر به هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسین زیاتر خۆیان بپارێزن و هیچ جۆره خۆشخه‌یاڵیه‌كیان نه‌بێ به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئاسایشیان دابین بكات، له كاتێكدا كه ده‌زگاكانی موخابه‌راتی ووڵاتانی دونیا و ناوچه‌كه له كوردستاندا هێلانه‌ی خۆیان داناوه.