ھاوسەرگیری و پێکەوەژیانی شارییانە لە بەریتانیا:
usr_web171_1
كانونی دووهم 28, 2018
ماڵهوه
747 Views
ھاوسەرگیری و پێکەوەژیانی شارییانە لە بەریتانیا:
-
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانیت ھاوسەرگیری بکەیت یاخود پێکەوە ژیانی شارییانە پێکبھێنیت ئەگەر
-
١٦ ساڵ یاخود زیاتر بیت سەڵت،جیا بوەوە یاخوود بێەوە ژن/پیاو بیت پەیوەندی نزیکت نەبێت.
لە خوار ١٨ ساڵییەوە پێویستت بە ڕەزامەندی دایک و باوکت دەبێت لە ئینگلتەراو وویلزو ئیرلەندای باکور.
پێکەوە ژیانی شارییانە تەنھا بۆ ھاو ڕەگەزەکانە.
ھیچ گۆرانێک بەسەر ماف و بارودۆخی ھاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا
نایەت کە لە ئەوروپا دەژین وە بەھەمان شێوەش بۆ ھاوڵاتیانی بەریتانی
کە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادەژین.
ھاورەگەزەکان دەتوانن لە
-
ئینگلتەرا، سکۆتلەندا،وەیڵز و ئێرلەندای باکور پێکەوەژیانی شارییانە پێکبێنن
-
ئینگلتەرا،سکۆتلەندا و وەیڵز ھاوسەرگیری بکەن
-
ئینگلتەرا،سکۆتلەندا و وەیڵز پێکەوەژیانە شارییەکەیان بۆ ھاوسەرگیری بگۆڕن.
-
چیت پێویستە ئەنجامی بدەی.
بەشێوەیەکی گشتی دوو ھەنگاو ھەیە بۆ پێکھێنانی ھاوسەرگیری یان پێکەوەژیانی شارییانە لە ئینگلتەراو وەیلز.
-
ئۆفیسی تۆماری ناوچەکەت ئاگادار بکەرەوە
-
لەماوەی ٢٨ ڕۆژ لە ئاگادار کردنەوەی ئۆفیسی تۆمار بۆنەیەکی دینی یان شارستانیانە ڕێک بخە.
ھەندێ بۆنەی دینی ڕێکاری جیاوازییان ھەیە بۆیە دەبێت لەو بارەوە خۆت پڕزانیاری بکەی.
ئەگەر لەدەرەوەی بەریتانیا ھاوسەرگیری یان پێکەوەژیانی شارییانە پێکبھێنیت ئەوا پێویستە بزانی کام لایەنی بەرپرس ئاگادار بکەیت و چ بەڵگەنامەیەکت لە بەریتانیاوەپێویستە تا بیگەیەننە دەستت. ئەگەر ڕەچاوی ڕێوشوێنە راستەقینەکان و یاسا ناوخۆییەکانی بەریتانیات کرد لە پێکھێنانی ھاوسەرگیری یان پێکەوەژیانی شارییانەدا ئەوا لەبەریتانیادا دانی پێدا دەنرێت و پێویست ناکات جارێکی تر لە بەریتانیادا تۆماری بکەیت.
سەبارەت بەوانەی کە لە ئینگلتەراو وەێلز دەژین و لەدەرەوەی وڵات ھاوسەرگیری یان پیکەوەژیانی شارییانە پێک دەھێنن، پێویستە لەوە ئاگادار بیت ئەگەر ئەو وڵاتە بەبڕیاری (British Subjects Facilities Acts) ڕازیبوبێ. چونکە لەم بارەدا ھاوژینەکەت دەبێت تەنھا ھاوڵاتی ئینگلتەرا یان وەیڵز بێت.
بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پەیوەندی بگریت لەگەڵ ئۆفیسی تۆماری ئەو شارەی ئینگلتەرا یان وەیلز کە بە نیازی ھاوسەرگیری یاخوود پێکەوە ژیانی شارییەکەتی لێ تۆماربکەی.
ئە وڵاتانەش کە ڕازین بە (British Subjects Facilities Acts)، بریتین لە:
Bahamas
Barbados
Belize
Bermuda
Botswana
Canada (Newfoundland تەنھا)
Cook Islands
Cyprus
Dominica
Fiji
The Gambia
Ghana (former Gold Coast colony تەنھا)
Gibraltar
Grenada
Guernsey (including Alderney)
Isle of Man
Jamaica
Jersey
Kiribati
Kenya
Leeward Islands
Lesotho
MalawiMalaysia (former Straits Settlement of Labuan, Malacca and Penang تەنھا)
Mauritius
Nauru
New Zealand
Nigeria
Pitcairn Islands
St Lucia
St Vincent
Seychelles
Sierra Leone
Solomon Islands
Sri Lanka
Swaziland
Tanzania (Zanzibar تەنھا )
Tonga
Trinidad and Tobago
Tuvalu
Uganda
Vanuatu
Zambia
Zimbabwe
-
ئاگادار کردنەوەی ئۆفیسی تۆمار.
بۆ زۆربەی ھاوسەرگیریەکان یان پێکەوەژیانە شارییەکان پێویستت بە ئاگادرییەکی ٢٨ ڕۆژە دەبێت لە ئۆفیسی تۆمار و دەبێت وردەکارییەکانی ئەو شوێنەی بۆنەیھاوسەرگیری یان پێکەوەژیانەکەی تیادائەنجام دەدەی لەخۆبگرێت. ئەو ئاگادارییە بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ لە ئۆفیسی تۆمار بە ئاشکرا بڵاو دەکرێیتەوە . ڕەنگە پێویستیش بکاتھەر لێرە ئاگاداریان بکەی ئاگەر بۆنەکە لەدەرەوەی وڵات بە ئەنجام بگەیەنیت. بۆیە لە دەسەڵاتدارانی دەرەوەی وڵات بپرسە ئەگەر پێویستت بە ‘certificate of no impediment’. ھەبێت; بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی بە ئۆفیسی تۆمارەکەتەوە بکەو داوای کاتێکی چاوپێکەوتن بکە.
تەنھا کاتێک دەتوانی ئاگاداری بە ئۆفیسی تۆمار بدەی کە لەو شارەدە بەلانی کەم ٧ ڕۆژ ژیابێتی.
یاسای جیاواز ھەیە بۆ بۆنەی ئاینی، دەبێت لەماوەی ساڵێکدا ھاوسەرگیریەکەت یان پێکەوەژیانە شارییەکەت بە ئەنجام بگەیەنیت، لە سکۆتلەندا لە ماوەی ٣مانگدا.
ئەگەر ھاوژینەکەت لە دەرەوەی ناوچەی ئابوری ئەوروپای ناسراو بە (EEA) و سویسرا بێت ئەوا یاسای جیاواز تر دەیانگرێتەوە.
-
ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە بۆ ئۆفیسی تۆمار .
کە ڕۆشتی بۆ ئۆفیسی تۆمار پێویستە بەڵگەنامەیەک لەگەڵ خۆت ببەیت کە ناو، تەمەن، ناسنامەی نەتەوەیت بە ڕوونی نیشان بدات. وەک:
-
پاسپۆرت
-
ناسنامە birth certificate
-
جنسییەی ئەوروپی
-
بەڵگەنامەی تۆمار certificate of registration
-
بەڵگەننامەی بەسروشتیکردنcertificate of naturalisation
-
کارتی مانەوەی بایۆمەتریbiometric residence card
-
بەڵگەنامەی ڕێگەپێدراوی گەشتکردن permit travel document
ئەگەر ناوی خۆت گۆڕیبێت ئەبێ بەڵگەت پێبێت بۆ نموونە ; کۆپیەک لە (deed poll)ەکەت پێبێت .
تۆمارکردنەکە پێویستی بە بەڵگەی سەلماندنی شوێنی نیشتەجێبوونت ھەیە وەک:
-
مۆڵەتی شۆفێری بەریتانی یان ئەوروپی .
-
یان وەرقەی ئاوو کارەبای دوا ٣ مانگ
-
یان وەرەقەی بانقی مانگی پێشوو
-
یان وەرەقەی زەریبەی شارەوانی یەکێک دواھەمین ١٢ مانگ
-
یان عەقدی خانوو
-
یان نامەیەک لە خاوەن خانوەکەتەوە کە بیسەلمێنێ کە تۆ لەوێ ئەژیت.نامەکە دەبێت ناو و ناونێشانی خاوەن خانوەکەشی تێدابێ و واژۆی کردبێ و نابێ لە ٧ ڕۆژکۆنتر بێت.
پرسایری ئەوەش بکە ئەگەر پێویستیان بە وێنە ھەبێت. ڕەنگە بەڵگە نامەی دیکەت لێداوا بکەن ئەگەر بێت و پاسپۆرتت نەبێ و لە دوای ١٩٨٣ وە لە دایک بوبیی. بۆیەدەبێت لە ناوەندی تۆمار بپرسیت.
ھەر یەکێکتان دەبێت بڕی ٣٥ پاوەن بدەن بە ناوەندی تۆمار لە بەرامبەر ئاگادارکرنەوەکەدا. ڕەنگە بڕە پارەکە زیاتر بێت ئەگەر تۆ یاخوود ھاوژینەکەت خەڵکی دەرەوەییەکێتی بازرگانی ئەوروپا و سویسرا بێت.
ئەگەر لە ھاوژینەکەت جیابوبیتەوە یان بێوەژن/پیاو کەوتبی یان پێشتر لە ھاوسەرگیری یان پێکەوەژیانی شارییانەدا بوبیت ئەوا دەبێت ئەمانە لەگەڵ خۆت ببەی:
-
بڕیاری جیابونەوە لە ھاوژینەکەی پێشوت
-
بەڵگەنامەی مردنی ھاوژینەکەی پێشوت
ئەگەر بەڵگەنامەی جیا بوونەوەکە لە وڵاتێکی بیانیدا درابێ ئەوا لە ئینگلتەرا و وەێلز دانیپێدادەنرێت ئەگەر لە وڵاتەکەی خۆیدا بە یاسای دانی پێدا بنرێت.
تۆمارکەرەکە وردەکاری لە بەڵگەنامە بیانییەکانتدا دەکات و ڕەنگە پەیوەندی بە ناوەندی تۆماری گشتییەوە بکات تا بزانێت مامەڵەکەت بەڕێدەکرێت یان نا.
-
ناسنامەی بیانی.
ئەگەر تۆ یان ھاوژینەکەت خەڵکی وڵاتێکی دەرەوەی ناوچەی بازرگانی ئەوروپا لەگەڵ سویسرا بن وە بچنە خانەی پەنابەرییەوە ئەوا تۆ یان ھاوژینەکەت پێوستی بە ڤیزایبەریتانیا دەبێت بۆ ئەوەی بگەیتە بەریتانیاو ھاوسەرگیری یان پێکەوەژیانی شارییانە پێکبھێنیت.
ئەگەر ھاوژینەکەت ھاوڵاتی بەریتانیایە ئەوا پێویستە مامەڵەی Apply for a family of a settled person visa پێشکەش بکەیت وەک (دەسگیراندار یان ھاوژینیپێکەوەژیانی شاریانە) کە فیزای ٦ مانگییە.
ئەگەر ھاوژینەکەت ھاوڵاتی وڵاتانی یەکێتی بازرگانی ئەوروپاو سویسرایە جگە لە بەریتانیا ئەوا دەبێت داوای ڤیزای Apply for a Marriage or Civil Partnership Visitor visa کە بۆ کەمتر لە ٦ مانگە. ئەگەر ھاوژینەکەت مافی مانەوەی ھەمیشەیی لە بەریتانیا نییە ئەوا دەتوانی مامەڵەی an EEA family permit پێشکەش بکەیتتا بتوانیت بڕۆیت بۆلای ھاوژینەکەت لە بەریتانیا. بە شێوەیەکی گشتی دەبێت بیسەلمێنی کە لەگەل ئەو کەسەدا لانی کەم دوو ساڵ پێکەوەژیابن.
ئەگەر ھەردوکتان ڕێوشوێنی پەنابەری ناتانگرێتەوە بۆ نموونە مافی خاوەنداریتان ھەیە ئەوا ناوەندی تۆماری لێ ئاگادار بکەرەوە بە بەڵگەوە.
ئەتوانی ئاگادارکردنەوەکە بۆ ٧٠ ڕۆژ درێژبکەیتەوە ئەگەر ھاوڵاتی EEA و سویسرا نەبیت یان مافی پەنابەرێتیت نەبێ یان سنورداربێت. زانیاری تەواوت نەدابێ بەئۆفیسی تۆمار کە تۆ لە بەریتانیا دامەزراوی.
لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا وەڵام ئەدرێیتەوە ئەگەر بتوانی ماوەی ئاگادارکردنەکە درێژ بکەیتەوە یان نا.
تۆمارکەرەکە پێت دەڵێت ئەگەر مامەڵەکت ڕەوانەی (Home Office) بکرێت، ئەوانیش لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەن تا بزانن ھاوسەرگیریەکە یان پێکەوەژیانە شارییەکە
راستەقینەیە. رەنگە داوای چاوپێکەوتنیش بکەن یان داوای زانیاری زیاتر بکەن وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان
ئەبێ گوێڕایەڵی رێوشوێنی لێکۆڵینەوەکان بیت ئەگینا ڕێگەت پێنادرێ ھاوسەرگیری بکەی یان پێکەوەژیانی شاریانە پێکبھێنیت . ھەروەھا دەبێت لەکاتی گۆرانی ناونیشاندا(Home Office) ی لێئاگادار بکەی.
-
خەرجی.
پێویستە بڕی ٣٥ پاوەند بۆ ئاگادارکردنەکەوەکە بدەیت ئەگەر
-
تۆ دامەزراو بیت لە بەریتانیا بۆ نموونە مافی مانەوەی ھەمیشەییت ھەبێت یان چیدی وەک پەنابەر ھەژمار نەکرێی وەک ھەبونی مافی موڵکداری.
-
ڤیزای ھاوسەرگیری یان پێکەوەژیانی شارییانەت ھەبێت (پێویستە وێنەیەکی پاسپۆرت لەگەل خۆت بێنیت). ڤیزای دەسگیرانداری ھاوسەرگیری یان دەسگیرانداریپێکەوەژیانی شاریانەت ھەبێت (ھەردوکتان پێویستە وێنەیەکی پاسپۆرت لەگەل خۆتان بھێنن)
-
مافی مانەوەی ھەمیشەیی ئەوروپت لە بەریتانیا ھەبێت.
ئەگەر ھیچکام لەوانەوەی سەرەوە نەبیت ئەوا دەبێت ٤٧ پاوەند بدەیت لەگەڵ پێدانی:
زانیاری چڕوپڕ لەسەر ئەو ناونیشانەی کە بۆ پێدانی ئاگادارنامەکە بەکارت ھێناوە ئەگەر لە ناونێشانەکەی ئێستات جیاوازە.
دەبێت زانیاری تەواو بدەیت لەسەر ناونێشانەکەی بەریتانیات ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی ناونێشانێکی دەرەوەی بەریتانیا بەکاردەھێنیت.
زانیاری تەواو لەسەر ھەموو ئەو ناو و ناسنامانەی کە پێشتر تۆی پێناسراوە وەک وێنەیەکی پاسپۆرتی
-
بۆنە ئاینییەکە.
بۆنەی ئاینی ھاوسەرییەکە دەکرێت لە کڵێسا، پەرستگاو ھەر بینایەکی تۆمارکراوی ئاینیدا ئەنجام بدرێت و دەکرێت لە دوای ئەوەی لە ناوەندی تۆمار ڕێوڕەسمی شارییانەبەڕێوەجوو ئەنجام بدرێت.
ھاوڕەگەزەکان ناتوانن لە کڵێسای ئەنگلیکان ھاوسەرگیری بکەن. تەنھا کاتێک ھاوڕەگەزەکان دەتوانن لەو دامەزراوە دینییەدا ھاوسەرگیری بکەن کە دامەەزراوەکەمەرجەکانی ڕێگە دان بە ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزەکانی تۆمارکردبێت.
-
ئاھەنگی ھاوسەرگیری و پێکەوەژیانی شاری.
دەبێت ھەردوکتان چەند رستەو وشەیەکی فەرمی دوور لەبەکارھێنانی ھەر دەربڕینێکی ئاینی ئاڵوگۆڕ بکەن. پێویستت بە دوو شایەتحاڵ دەبێت بەلانی کەمەوە.
ھەردوکتان و شایەتەکانتان بەڵگەنامەکە واژۆ دەکەن. بۆ ئەمەش دەبێ ٤٧ پاوەند بدەیت و ئەم بڕەش لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازە.
بەڵگەنامەی ھاوسەرگیریەکە ٤ پاوەندی تێدەچێت ئەگەر ھەمان ڕۆژ پارەکە بدەیت وە ١٠ پاوەند ئەگەر ڕۆژانی دواتر پارەکە بدەی.
ڕەنگە پێویستت بە کۆپیەکی بەڵگەنامەکە ھەبێت بۆ ئەوەی لە داھاتودا ھاوسەرگیریەکەت بسەلمێنیت.
دەتوانیت لە ھەر ناوەندێکی تۆمار کە لەلایەن ئەنجومەنی ناوچەکەوە بە رەسمی دانی پێدانرابێ ھاوسەرگیریەکە تۆمار بکەیت. دەتوانیت لیستێک لەو شوێنانە لە home office بدۆزیتەوە. بۆ زانیاری زیاتر تەماشای لاپەرەی home office بکەن لهم لینکهی خوارهوه:
ئهم بهلگهنامهیه له مالپهری هۆم ئوفیسهوه وهرگیراوهو لهلایهن ئهو کهسانهی بهخۆبهخش لهگهل فیدراسیۆن کار دهکهن وهرگیراوهته سهر زمانی کوردی