گەمارۆخستنە سەرکەمپی مەخمور هەڵگرن
usr_web171_1
ئهیلول 16, 2019
ماڵهوه
561 Views
بەدوای ڕووداوی کوشتنی عوسمان کۆسە یەکێک لە ئەندامی میتی تورکیا لە ١٧ تەموزی ٢٠١٩لە ریستورانتی هۆقەبازی شاری هەولێر ..هێزە ئەمنیەکانی شار هەولێرزیاتر لە مانگێکە گەمارۆیان خستۆتە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور.
ئەم هەنگاوەی هیزە ئەمنیەکانی هەولێردژ بە خەڵکێکی سڤیل وپەنابەر بەرێوە دەچێت کە بەشێکی بژیوی ژیان وگوزەران و دابینکردنی پێداویستەکانیان لەشاری هەولێر دەستەبەر دەکرێت. ئەم سیاسەتە دژە مرۆڤایەتیەی گەمارۆدان بۆتە هۆی ئەوەی کە پەنابەران نەتوانن سەردانی نەخۆشخانەو پزیشک بکەن و کێشەی دەواو دەرمان ومناڵ بوون وخوێندن و دەیان پێداویستی دیکەی ڕۆژانەیان ئاستەنگی گەورەی بۆ دروست کردون. تەنانەت حاڵەتی لەبارچوونی منالانی لێکەوتۆتەوە. ئەمە سەرباری ئەوەی چەندین جار فرۆکەکانی دەولەتی فاشتی تورکیا بوردمانی ئەم کەمپەی کردوەو وخەڵکی بێتاوانی لەخۆین هەڵکیشاو بە بەردەوامیش ترس و دلەراوکێ بۆتە تارمایەیەکی کوشندە بەسەر ژیانیانەوە.
نابێت ڕێگە بدرێت ژیان وگوزەران و ئایندەی خەڵکی سڤیلی ئەو کەمپە تێکەڵ بەهیچ ململانێیەکی تری سیاسی بکرێت، پێویستە وەک پەنابەر ژیان وئایندەیان دابین بکرێت..
زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کەمپی مەخمور ئەوانەن کە لە دەست سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەو زوڵم ستەم و چەوساندنەوەو هەڕەشەی گرتن وکوشتنی ڕژێمی هاری دەوڵەتی فاشتی تورکیا هەڵهاتوون لەماڵ و حاڵ وژیانیان هەڵکەنراون وئاوارەبوون. لە ساڵی ١٩٩١ کەوە ڕوویان لە عێراق کردوە و دوای چەندین جێگۆرکێ سەرئەنجام لەسالی ١٩٩٨ لە کەمپی مەخمور لەدامینی چیای قەرەجوغ نیشتەجێکراون وژیانێکی ئوردوگاییان بەسەردا داسەپاوە. ژمارەیان زیاتر لە ١٢ هەزار پەنابەرە کە لە نیویاندا دەیان ژن ومناڵ پیرو پەکەوتەی تێدایە.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان سەرباری بە توندی ئیدانەکردنی ئابلۆقەی سەر کەمپی مەخمور، هەروەها بەدەستدریژیەکی گەورەی دەزانیین بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەران. ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە نایاسایی و دژە لەگەڵ پیوانە نیو دەوڵەتیەکان لە بارەی مافەکانی پەنابەرانەوە، هاوکاتیش بەڵگەیەکی خۆشخزمەتی دەسەلاتی پارتی بەرامبەر بە رژیمی فاشتی تورکیا نیشان دەدات.
پێویستە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران(UNHCR) بێدەنگی پشکێنن وبەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەم کارەساتە مرۆییە ڕابگەیەنن ودەست بەجێ هەنگاوبنێن بۆ ئەوەی:
١-دەستبەجێ گەمارۆی سەر کەمپی مخمور هەڵبگیرێت.
٢-بەرپرسیارێتی ئەو پەنابەرانە بخرێتە ژیر چاودێری ڕاستەوخۆی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران .
٣-پاراستنی ئەمنیەت وسەلامەتی پەنابەرانی ئەو کەمپە لەهەر دەستدرێژی وپەلامارێکی دەوڵەتی فاشستی تورکیا لە ئەستۆی ڕێکخراوی ناوبراوە.
هەروەها داوا لە سەرجەم رێکخراوجەماوەری و مەدەنیەکان وحزب و ئەو لایەنانە دەکەین کە خۆیان بەداکۆکیکار لەمافەکانی مرۆڤ ومافەکانی پەنابەران دەزانن بەرامبەر بەم گەمارۆیەی سەر کەمپی مەخمور ڕابوەستن بەشیوازی خۆیان ناڕەزایەتی نیشان بدەن.
فیدراسیۆنی وەک هەمیشە لەسەنگەری بەرگریکاری مافەکانی پەنابەران ڕادەوەستێت لەسەر ئەم گەمارۆ نامرۆڤانەیە ناوەندە نیودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆست و پەنابەریەکان ویەکیتی کرێکاریەکان ئاگادار دەکاتەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان
١١/٩/٢٠١٩