|
وان:
لەڕێکەوتی ١٢/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی ئیپێک یۆڵو لەشاری وان سێ پەنابەرو دوو قاچاخچی ئەفغانی و دوو قاچاخچی پاکستانی دەستگیر کران قاچاخچیەکان بەتۆمەتی بازرگانی کردن بەپەنابەرانەوە ڕەوانەی دادگاکران
هەر لەشاری وان لەڕیکەوتی ١١/١٠/٢٠٢١ لەسەر ڕیگای سەرەکی ٢٩ پەنابەر لەناو چەند ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران کە بەنیازبوون چن بۆ ئیستەنبوڵ لەوێشەوە بۆ ووڵاتانی ئەورووپا
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٢/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی بۆدرووم لە چەند بەلەمێکی چوپدا ٧١ پەنابەر ڕزگارکران
هەمان ڕێکەوت هەر سەر بەشاری مۆغەڵا لەناوچەی مارماریس ٥٤ پەنابەر لە سێ کاتی جیاوازدا ڕزگارکران
سەرجەم پەنابەرەکان دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
ئایدن:
ڕێکەوتی ١٢/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی کۆشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٢٠ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر کە گەیشتبونە سنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ١٢/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ١٤ پەنابەر ڕزگارکران کە پێستر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا