گرتن و ڕزگارکردنی سەدان پەنابەر لەتورکیا
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١ لەناوچەی کوێیچ غیز سەر بەشاری مۆغەڵا لەناو بەلەمێکی ماسیگردا ١٠٠ پەنابەرو قاچاخچیەک دەستگیرکران لە کاتی بەڕێکەوتنیان بەرەو یۆنان و ئیتاڵیا لە هەمان شار لەناوچەی بودرومیش شەش پەنابەر بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمە چوپەکەیان ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن بونەوە بەڵام خۆش بەختانە دوای پەیوەندیکردنیان بەپۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە سەرجەمیان ڕزگارکران
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١ لە ناوچەکانی چەشمێ و دیکیلی ٤٧ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لەگەڵ دەستگیرکردنی ٩ پەنابەر لەکاتی بەڕێکەوتنیان بەرەو دوورگەکانی یۆنان
چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٤٣ پەنابەر رووبەڕووی مەرگ بونەوە بەهۆی لەکارکەوتنی بەلەمەکەیان و ژێر ئاوکەوتنی بەس خۆسبەختانە دوای داواکردنی هاوکاری و فریاکەوتنیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕزگارکران کە لەنیوانیاندا ژن و منداڵیشیان تیدابوو