گرتنی پەنابەران لەتورکیا درێژەی هەیە
usr_web171_1
شوبات 9, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
356 Views
گرتنی پەنابەران لەتورکیا درێژەی هەیە
ڕێکەوتی١٠/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئۆزنکوبرو و مریسی سەر بەشاری ئەدرنا (٩٧) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق، ئەفغانستان، ئێران، دۆمنیکا، جەزائیر، مغریب، سوریا، پاکستان، بەنغلادیش)
لەهەمان ڕێکەوت هەر یەک لەشارەکانی (ئەستەنبوڵ، ئەدرنا، بورسە) (٥) قاچاخچیش دەستگیرکران
ڕێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ لە شاری ئەستەنبوڵ (٤٨)پەنابەری ئەفغانی لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا دەستگیرکران بە پێداویستیەکانی خۆڕزگارکردنی ناو دەریا کە بەنیازبوون بەرو شاری چانکاڵێ بڕۆن پێک هاتبوون لە (٧ژن، ١٤پیاو، ٢٧منداڵ)
ڕێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ لەناوچەی کۆساداسی سەر بەشاری ئایدن (٤١)پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە (٢٨ پەنابەری سوری و ١٣ پەنابەری کوەیتی)
بەپێی ئامارێکی پۆلیسی شاری مۆغڵاش لەساڵی ڕابردوو لەسنوری ئەوشارەداد( ١٦،٢١٨) شانزەهەزارو دوسەدوو هەژدە پەنابەر دەستگیرکراون وە (٢٥) پەنابەریش گیانیان لەدەستداوە کە پەنابەرانی ووڵاتانی (عێراق، سوریا، ئێران، فەڵەستین، پاکستان، میانمار، سۆماڵ، بەنغلادیش) بوون لەگەڵ دەستگیرکردنی (٤١٤) قاچاغچی
هیوا خدر/ ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
١٢/١/٢٠٢