کۆمه‌ڵێک داواکاری فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌ کیشه‌کانی په‌نابه‌ران گه‌یشته‌ کۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه‌وروپا

 برۆکسل-29/6/2018

دوایی ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی رۆژی 20حوزه‌یران که‌ رۆژی په‌نابه‌رانه‌ لائیحه‌ی داخوازیه‌کانی په‌نابه‌رانی ئاراسته‌ی کۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه و‌روپا و رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانکرد، ئه‌وانیش له‌وه‌لامی نامه‌که‌یاندا بۆ ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری  سوپاسی فیدراسیۆن له‌خستنه‌ رووی داوکاریه‌کان  رایانگه‌یاندوه‌ نامه‌که‌یان گه‌یاندۆته‌ ده‌ست کۆمیسیۆنی  یه‌کیتی ئه‌وروپا.

 شایه‌نی باسه‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ بۆنه‌ی  رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کانی په‌نابه‌ران، رێگاچاره‌یه‌کی کارسازو عه‌مه‌لی ده‌خاته‌ به‌رده‌م  کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کیتی ئه‌وروپا وکۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه‌وروپا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان که‌ تیادا سه‌رباری به‌رپرسیارکردنی یه‌کیتی ئه و‌روپا له‌ کیشه‌کانی په‌نابه‌ران و لەپێناو هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی که‌مپسازی و دژبه‌ راگرتنی په‌نابه‌ران له‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان و دیپۆرتکردنه‌وه‌یان وداواکاری ده‌ستبه‌جی کردنه‌وه‌ی سنوره‌کان بۆ پاراستنی په‌نابه‌ران له‌ به‌کارهێنانی ڕیگای ده‌ریایی و له‌دژی راسیزم و جیاکاری و کویله‌کردنی ئینسانه‌کان وه‌ به‌ره‌سمیت ناسینی مافی هاولاتی یه‌کسان بۆ هه‌موان، لائیحه‌یه‌کی 10خالی خستۆته‌ ڕوو که‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتوه‌ :

  1. پیویسته‌ ده‌ستبه‌جێ کۆتایی بهێنرێت به‌سیاسه‌تی راگرتنی په‌نابه‌ران وئاواره‌ی جه‌نگ له‌ که‌مپه‌کانی ئاواره‌کان وئایزوله‌کردنیان له‌ ژیانی شاری وگویزانه‌وه‌یان بۆ کۆمه‌ڵگەی ئارام وشایسته‌ به‌ ئینسان.

    2- پیویسته‌ حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ناوچانانەی پەنابەرانی پیادەپەڕنەوە بەپەلە ناچاربکرێن سنورەکانیان بەرووی پەنابەراندا بکەنەوەو دیوارە دڕکاویەکانی سنوریان هەڵگرن، تا پەنابەران ناچارنەکرین ڕیگای سه‌ختی دەریاکان ودارستانە چڕەکان بگرنەبەر.

3-      پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەو ڕێککەوتننامانەی کە لەگەڵ تورکیا ویۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ رێگەگرتن ودیپۆرتکردنەوەیان مۆریانکردووە، هەڵبوەشێننەوە.

4-    ئەو پەنابەرانەی بێسەروشۆێنن و کەسوکاریان عەوداڵی دۆزینەوەیانن، حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ولاتانەی پەنابەرانیان پیا تیپەردەبێت  ناچاربکرێت بە بەدوا داچوون بکەن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان. 

5- ده‌ستبه‌جێ په‌نابه‌ران له‌گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌‌ره‌ په‌نابه‌ریه‌کاندا ئازاد بکرێن.

6- کۆتایی هینان به‌ جه‌نگ و ده‌خاله‌تی سه‌ربازی و میلیتاریزمی ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌ک و روسیاو چین و حکومه‌ت و ئه‌وهیزو ده‌سه‌لاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش بوون. لە ولاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست وباکوری ئەفریقا.

7  – پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ناچاربکرێن بە‌‌‌ده‌ست هه‌ڵگرتن‌ له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی  له‌ده‌سته‌و تاقم و حکومه‌ته‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگەیانه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نگ و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه‌. بەندو بەستەکانی لەگەل ئەوانەدا هەلبوەشێننەوە.

8- ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وولاتانه‌ی له‌ ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌وڕوون، چالاکبکرین بۆ به‌هاناوه ‌چوونی ئاواره‌کان و په‌نابه‌ران و له‌وڕێگایه‌وه‌ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناچاربکرێن بۆ داننان به‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کاندا وگٶێزانەوەیان ..

9-.  دابینکردنی ئیمکانیات و پیداویستی گونجاو به‌ شێوه‌یه‌کی پلان دارێژراو و به‌ مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی په‌نابه‌ر وکۆچبه‌ران له‌نیو ئه‌و کۆمه‌ڵگەیانه‌ی هانای بۆده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ندبوونیان له‌ هه‌موو پێداویستیه‌کی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کسان.

  1. به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به‌هۆی جه‌نگ وده‌عوای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وه‌یان بەدەلیلی جنسی له‌شۆێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵکه‌نراون و هاوکارییان بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان.


Dear Mr Dashty,

 

Thank you for contacting the Europe Direct Contact Centre.

 

Thank you for your message and for sharing your opinion with us. We hereby confirm that your message has been forwarded to the relevant department of the European Commission.

 

Thank you for bringing attention to this matter.

With kind regards,
EUROPE DIRECT Contact Centre
http://europa.eu – your shortcut to the EU!

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *