لەندەن-فرۆکەخانەی هیسرۆ
چوارشەمە ١٠ ئایار سۆران ئەو پەنابەرە کوردەی بریار بوو لە ڕێگای هێلی ئاسمانی قەتەری دیپۆرتی دۆحە پاشان بەغدا بکریتەوە لەدووایین ساتەکانی بەڕێکردنی بەرەو فرۆکەکە دیپۆرتی ڕاگیرا.
سۆران هاولاتیەکی خەڵکی کەرکوکە خاوەنی منداڵێکی شەش ساڵانە ماوەی ١٣ ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبات لەدواساتەکانی هەڵوەشادنەوەی ناردنەوەی بەزۆرە ملی بۆ بەغداد بە سکرتێری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” ئەپەری سپاس گوزاری هەوڵەکانی فیدراسیۆن وپارێزەرەکەمم کە نەیان هێشت لەهاوسەرو منداڵەکەم دابڕێم”
لە پەیوەندیەکی تەلەفونی بە دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ بەرگرتن بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرە ڕای گەیاند”دوایی ئەوەی چەند پەنابەرێکمان لە ناردنەوەی زۆر ملی لە ڕێگای هیلی ئاسمانی ئەردەنی و پاشان هێڵی ئاسمانی تورکی ڕزگار کرد، حکومەتی بەریتانیا ڕێگای هێلی ئاسمانی قەتەری هەڵبژار ئێمە فشارو ناڕەزایەتیەکانمان بەرویاندا کردەوە دوایی هەوڵێکی زۆر لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە لەدوایین ساتەکانی بەڕێکردنی بەرەو فرۆکەکە توانرا ناردنەوەی سۆران ڕابگیرێت”
مەریوان نٶێنەری پەنابەران لە گرتوخانە کۆڵن برۆکەوە لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەم ئێوارەیە هەموو پەنابەرەکان لەدەوری یەک کۆبووینەوە دەتوت کەسێکی ئازیزمان لەدەستداوە، دوایی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ناردنەوەی زۆرە ملی سۆران خۆشیەکی گەورە و پیکەنیین ئێوارەی ئەمرۆمانی خۆشکرد”
هەر ئەمرۆ لە نامهیهکی کراوهدا ژمارهیهک له پهنابهرانی کورد لهگرتوخانهدهستبهسهرهکانی بهریتانیاوه به ڕێگای فاکس نامەیەکیان ئاڕاستهی سکرتارێتی فیدراسیۆن کرد له لهندهن داوایانکرد کە وهزیری کۆچ کۆچبهرانی عێراقی یان له پۆستهکهتان بکشێنهوه یان ئیدانهی ئهو ڕێکهتننامهیه بکهن که حکومهت عێراقی کردوتی وه ڕێگه نەدەن سیاسهتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بچێته پیشهوه.