ڕێکخراوی یەکیتی کرێکارانی فەلەستینی لە ڕام اللە دژ بەلەشکرکیشی تورکیا هاتە دەنگ

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ڕێکخراوەیەکی کرێکاریی فەلەستینی دژ بەلەشکرکیشی تورکیا هاتە دەنگ
محمد عەلوش سکرتێری ڕێکخراوی یەکیتی کرێکارانی فەلەستینی لە ڕام اللەوە لەوەڵام بە بانگەوازێکی فیدراسیۆنی سەراسەر ی پەنابەرانی عێراقی دژ بە لەشکرکیشی حکومەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر کوردستانی عێراق هاتە دەنگ و نامەیەکی پشیتیوانی ئاراستەی فیدراسیۆن کرد، و دەڵێت: ”هاوپشتی خۆمان ڕادەگەیەنین بەدژی ئەملەشکرکێشییە و داگیرکاریەی حکومەتی تورکیا بۆ ناو کوردستان و ناوچەسنوریەکانی وخاپورکردنی ماڵ و حاڵ و زەوی وزاری جووتیاران”
هەرلە نامەکەدا هاتووە: ”ئیمە داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی لەشکرکێشی سەربازی و تۆپبارانکردنی گوندو ناوچە سنوریەکان دەکەین ،تەواوی هێزەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق بچنە دەرەوە تا خەڵکی گوند وناوچەکە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ وحاڵ وژیانیان، وەقەرەبۆی دانیشتوانی گوندەکان کە زیانیان پێگەیشتوە. بکەنەوە”
دەقی نامەکە لەخوارەوە هاتووە

 

 

Screenshot

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *