ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران ئاماری پەنابەرانی سوری بڵاو دەکاتەوە
usr_web171_1
حوزهیران 1, 2023
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری, هەواڵ
249 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران ئاماری پەنابەرانی سوری بڵاو دەکاتەوە
دوای بەشداریکردنی سەرۆکی ڕژێمی سوریا لە لوتکەی عەرەبی سەبارەت بە ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان لەنێوان ووڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی سوریا ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئەم ئامارانەی بڵاوکردەوە
لە ئامارەکەدا هاتووە
لەسەرەتایی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی سوریا لەساڵی ٢٠١١ وە
زیاتر لە ( ٥٠٠،٠٠٠ ) پێنچ سەد هەزار هاووڵاتی کوژراون
زیاتر لە ( ١٠٠،٠٠٠ ) سەد هەزار هاووڵاتی ونبون یان بەزۆرە ملێ بێسەرو شوێن کراون
زیاتر لە ( ٥،٥٠٠،٠٠٠ ) پێنج ملیۆن و پێنچ سەد هەزار هاووڵاتی پەنابەری ووڵاتان بوون
زیاتر لە ( ٦،٩٠٠،٠٠٠ )شەش ملیۆن و نۆسەد هەزار هاووڵاتی ئاوارەو دەربەدەری ناوخۆی ووڵات بوون
لەهەمان کاتدا چەندین ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هۆشداریاندا لە دژی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانییان لەگەڵ ڕژێمی سوریاو دەربازبوونی ئەو ڕژێمە لەو تاوانانەی دژی خەڵکەکەی ئەنجامیداوە
ئامادەکردنی:
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا