سەرەڕای هەڕەشەکانی تورکیا بە کردنەوەی سنور بەڕووی پەنابەراندا بەرامبەر بەناڕەزایەتی و یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بەو هێرشانەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەسوریا بەڵام ڕۆژانە سەدان پەنابەر لەسنورەکانی تورکیاو یۆنان و کەنارەدەریاییەکانی تورکیاو ئەوروپا دەستگیر دەکرێن
کەمتر لەسێ ڕۆژ زیاتر لە هەزارو دووسەد پەنابەری تر دەستگیرکراون
لەبەرواری ٢٥/١٠/٢٠١٩ لەناوچەکانی ( کێشان، مێریچ، ئیسپالە، ئۆزن کیوبریۆ، ئڵچێلێری) سەر بەشاری ئەدرنا ٩٨٣ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبون لە خەڵکانی ( عێراق، سوریا، ئێران، ئەفغانستان، فەڵەستین، سۆماڵ، نیپاڵ، تونس، بنغلادیش، میسر، مەغریب، پاکستان)
لەبەرواری ٢٦/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی گۆڤەنلیکی سەر بەشاری چانکاڵێ ٩٦ پەنابەر دەستگیرکران کە سەرجەمیان پەنابەری ئەفغانی بوون
لە بەرواری ٢٧/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیریش ١٢ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ٨ پەنابەری سوری و ٤ پەنابەری فەڵەستینی
لەبەرواری ٢٧/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی بودرومی سەربەشاری مۆغڵاش لە دووکاتی جیاوازدا ٩٨ پەنابەر دەستگیرکران لەبەلەمی یەکەمدا پێک هاتبوون لە ٥٢ پەنابەر(٣٥ پیاو،١٢ژن، ٥منداڵ)٢٧ پەنابەریان سوری بوون ١٦ پەنابەریشیان فەڵەستینی بوون ٤ پەنابەریشیان پاکستانی بوون ٣ پەنابەریشیان کۆنغۆیی بون ٢ پەنابەریشیان خەڵکی باشووری ئەفریقیابوون
لە بەلەمی دووەمیشدا ٤٦ پەنابەری سوری ١٠ فەڵەستینی ٣ یەمەنی کە پێک هاتبوون لە ١٥ پیاو ١٠ژن ٢١منداڵ
لەبەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ لەکەناری دەریا سەر بەشاری چانکاڵێ ٣٣ پەنابەر دەستگیرکران کە زۆرینەیان منداڵ و کەسانی بەتەمەن بوون
لەبەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ لەگوندی ئیزنی سەر بەشاری ئەدرنا لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا ٢٨ پەنابەر دەستگیرکران سەرجەمیان پەنابەری ئەفغانی بوون .
هیوا خدر/ ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا