ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی پەنابەران لەتورکیا

ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی پەنابەران لەتورکیا

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٧/٩/٢٠٢١ لە هەردوو ناوچەی مەرماریس و بۆدروم سەر بەشاری مۆغەڵا ٧٦ پەنابەر لە بەلەمی چوپدا ڕزگارکران پەنابەراکان پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە،

ئایدن:
ڕێکەوتی ٧و ٨ ی ٢٠٢١/٩ لە ناوچەکانی کوشاداسێ و دیدیم سەر بەشاری ئایدن ٥٣ پەنابەر لەناو بەلەمی چوپدا ڕزگارکران بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ٣٠ پەنابەریان بەهۆی خراپی کەش و هەواوە بەلەمەکەیان تێک دەشکێت وە پەیوەندی بەپۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە دەکەن تا ڕزگاربکرن خۆشبەختانە سەرجەمیان ڕزگارکران،

وان:
ڕێکەوتی ٧/٩/٢٠٢١ لەناوچەی گورپینار لەشاری وان ئۆتۆمبێلێک کە کۆمەڵێک پەنابەری هەڵگرتبوو وەردەگەڕێت لەئاکامی وەرگەڕانەکەدا ١٥ پەنابەر بریندار دەبن و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش ژیان لەدەستدەدات،
هەمان ڕێکەوت هەر لەشاری وان لە نێو دوو ئۆتۆمبێلدا ١٣ پەنابەرو ٤ قاچاخچی دەستگیرکران کە ژن و منداڵیشیان تیدابوو،

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *