ڕاگواستنی زۆرەملێی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی ئێران و دیپۆرتی هەڵسوڕاوانی سیاسی بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەتوندی ئیدانە دەکەین!

ڕاگواستنی زۆرەملێی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی ئێران و دیپۆرتی هەڵسوڕاوانی سیاسی

بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەتوندی ئیدانە دەکەین!

دوێنی پینجشەمە ٥ی سێپتێمبەری ٢٠٢٤ راگواستنی زۆرەملێی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی ئێران لە کوردستانی عێراق لە زڕگوێزەوە بۆ کەمپی سورداش لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی پێشتری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوکات بەپێی راگەیاندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەفتەی رابردوو هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، بەهزاد خوسرەوی هەڵسوڕاوی سیاسی خەڵكی شاری سەقز لەدوای ئەشكەنجەیەكی توند رادەستی ئێرانی كردۆتەوە .

ئەم هەوڵ و گوشارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران مێژوویەکی دورودرێژی هەیە، بەشێک و گۆشەیەکە لەو سیاسەتە نامرۆڤانەیەی کە بەڕێگەی جۆراجۆر لە چەند ساڵی رابردودا پیادەی کردووە. کوشتن و تیرۆری سەدان هەڵسوڕاوانی سیاسی و پەنابەرانێک کە ساڵانێکی زۆر کاری سیاسی ناکەن و لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ناویان تۆمارکراوە،  تا دەگات بە بۆمبارانکردنی بارەگاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نیشتەجێی کوردستان و هێرش بۆسەر سنورەکان وتاد. ئێستاش بەسەدان کەس لەژن و مناڵ کراونەتە ئامانچ و کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت بەپێی نەخشەیەک هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ئۆردوگاکانی خۆیان بگوازێتەوە بۆ ئەو کەمپانەی کە بۆیان دیاریکردوون، تا لەو ڕێگایەوە لەلایەکەوە لە هەڵسوڕانی سیاسییەوە بیانکاتە پەنابەرر و بێماف و لەلایەکی تریشەوە لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری هێزەکانی وابەستەی خۆی لە هەرێمدا بن. کە هیچ زەمانەتێك نییە لە ئایندەدا نەکەونە بەردەم موشەک بارانی ئەم رژێمە مرۆڤ کوژو سەرکوتگەرە.

حکومەتی عێراق و هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە کوردستاندا کەدەیان ساڵە خۆیان خستۆتە نێوباوەشی وڵاتانی ناوچەکەوە بەخاتری بەرژەوەندیەکانیان بە بەردەوامی درێغیان نەکردوە لەهاوکاری ئەجندەی دەوڵەتی ئێران و تورکیا و لەکردنەوەی بنکەو بارەگای ئەو وڵاتانە و دەزگا جاسوسیەکانی کە رۆژانە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و لەرێگەی باندە مرۆڤ کوژەکانیانەوە هەڵسور[ڕاوانی سیاسی و رۆژنامونوس تیرۆر دەکەن و ژیان و ئەمنیەتی خەڵکی کوردستانیان خستۆتە مەترسیەوە، ئەوەی ئەمجارەش بەدەستپێشکەری  دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ راگواستنی زۆرەملێی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بۆ کەمپی دەستبەسەر ئەنجامدرا،  بەشێكە لەو خۆشخزمەتیەیان کە خۆیان پێوەگرتووە لە پێناو بەرگری لە مانەوەی دەسەڵات و وەرگرتنی پاداشتی نۆکەر پیشەییان لە بەرامبەر پارتیدا بەمەبەستی راگرتنی باڵانسی دەسەڵاتدارێتیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا.

 ئێمە لە رێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی سەرباری ئەوەی بەتوندی ئیدانەی راگواستنی زۆرەملێی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئێرانی بۆ کەمپی زۆرەملێ دەکەین، هاوکات رایدەگەیەنین کە ئەمنیەت و سەلامەتی گیانی هیزەکانی ئۆپۆزسیۆن و پەنابەرانی ئێرانی، لە ئەستۆی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە. هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر بەدیپۆرتکردنەوەی هەڵسوڕاوانێکی سیاسی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران کە تۆمارکراون وەک پەنابەر لە رێکخراوی ناوبراو. نابێت رێگە بدرێت ئەم هەنگاوە نۆکەر پیشەییە بەئاسانی تیپەڕێت، پێویستە ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی مافی مرڤ و داکۆکیکار لە پەنابەران گوشاربهێنن بۆ هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو  ڕێکەتننامەیە و کورتکردنەوەی دەستی ئێران لەسەر هەرێمی کوردستان.    

 

رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی/ بێمەرز

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٦سپتامبەری٢٠٢٤

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *