ڕاپورتی دوایین هەواڵ و چالاکیەکانی ئەمرۆ لە پێوەند بە ٢٧ پەنابەری ئێرانی لە وڵاتی میسر
ئەمرۆ ١٢ نۆڤمبەری کاتژمێر٢٠٢٠ هەردوو ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ورێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی – بێ مەرز لەگەڵ ژمارەیەك لەکەسوکاری پەنابەرەکان ڕوویان کردە باڵۆێزخانەی میسر لە لەندەن بە مەبەستی دەربڕێنی نارەزایەتی دژ بە گێرانەوەی ٢٧ پەنابەری کوردی ئێرانی بۆ ئێرانی وە لە گەڵ کاربەدەستانی میسر دانیشتن بکەین و نارەزایەتی و داخۆازیەکانیخۆمانیان پێ رابگەێنیین.
پاش ئەوەی پۆلیس ڕێگەگریکرد لە کۆبوونەوە نارەزایەتیەکە گفتوگۆ کەوتە نێوان کارمەندانی باڵۆێزخانەکەوە وە ئەوان ئامادەییان نیشاندا گۆێ بۆ داواکاریەکان بگرن ونامەی ناڕەزایەتیەکان وەربگرن پاشان لیژنەیەك کە پێك هابوو لە (ئاسۆ گۆران ،ڕێکان،دەشتی جەمال) رۆیانکردە کۆنسۆلگەری میسر ئەوانیش نامەکەنیان وەرگرت و بەڵینیان دا لە زووترین دەرفەتدا دانیشتن لەسەر داواکاریەکان ئەنجام بدەن ونیگەرانیەکانی ئێمە بگەیەنن بە حکومەتی میسری.
هاوکات سەعیدی ئارمانیش لە بەر دەم باڵۆێزخانەیمیسر چاوپێکەوتنی لە گەڵ نوێنەرێکی بالۆێزخانەکرد و داواکانی سەرجەم پەنابەرەکانی پێ راگەیاندن و بەڵێنی دا کە بە حکومەتی میسری ڕابگەێنێت.
پاشان سعیدی ئارمان لە گەڵ تەلەفیزیۆنی ئێران ئینترنشنال چاوپێکەوتنی کرد و ئیدانەی حوکمەتی میسری کرد و بارودۆخی پەنابەرانی بە رای گشتی گەیاند و لە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پەنابەری داوای کرد کە پشتگیری بکەن لە داوا ڕەواکانی پەنابەران.
شایەنی باسە رۆژی یەك شەمە ١٨ ئۆکتۆبەر ٥٧ پەنابەری کوردی ئیرانی و عێراقی دوایی ئەوەی لە تورکیا بەڕێدەکەون بۆ ئیتالیا بەهۆی لەکارکەوتنی مەکینەی یەختەکەیان شەپۆلی دەریایا فشاریان بۆ دەهێنێت دوای پەیوەندی پەنابەرەکان و بینینیان لەلایەن بەلەمێکی بارهەڵگری میسری ، پۆلیسی ئیشکگری میسری بەهانایانەوە دەچێت لە خنکان رزگار دەکرێن. دوای سیهەفتە ڕاگرتنیان لە مینای جرجوب پارێزگای مەتروح لە ژیر گوشاردا رۆژی ١٠ نۆڤمبەر سەرجەم پەنابەرەکان راپێچی قاهیرە دەکرێن ولەوێشەو ڕادەستی هەردوو بالۆێزخانەی عێراق و ئیران دەکرێن بەلام .لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستە دژە نامرۆڤانەدا ٢٧ پەنابەری ئێرانی رازی نابن هیچ زانیاریەکی خۆیان بدەن وبەزۆرەملی دیپۆرتی ئیران بکرینەوە. هەربۆیە پەنابەرە ئیرانیەکان دەگەڕێنرێنەوە زیندان،لە ئێستادا لە بارودۆخێکی دژوار ژیان بەسەر دەبەن وگوشاریان بۆ دەهێنن تا زانیاریەکانی خۆیان ئاشکرا بکەن ورازی بن بە گەرانەوە بۆ ئێران.
لەوبارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ورێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی – بێ مەرز کەمپەینێکمان بەڕێخستوە و داوا لە رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران ورێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران وناوەندە جیهانیەکان دەکەن بەهانای پەنابەرانەوە بچن تا بەربگرن بە دیپۆرتی ئەو پەنابەرانە بە ئیران.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی – بێ مەرز
١٢/١١/٢٠٢٠