هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“ئەو نۆ پەنابەرە کوردەی کە گەیشتنە فرۆکەخانەی ( ئۆرلی ) لە پاریس دوای دەستبەسەرگرتنیان لە شوێنی تایبەت لە ناو فڕۆکەخانە ڕاستەوخۆ داوای مافی پەنابەرێتی سیاسیان کردووە وە لە ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٠ لەلایەن نوسینگەی پارێزگاریکردن لە پەنابەران چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە ( ٧ ) لەو پەنابەرانە مافی پەنابەرێتیان بەدەستهێناوەو فرۆکەخانەیان جێهێشتوە تەنها دوو پەنابەریان ماوە هێشتا لەشوێنی دەست بەسەرداگرتنن لەناو فرۆکەخانەوە تا ئێستاش زانیاری کەسێتی لەسەر پەنابەرەکان ئاشکرا نەکراوە..”
شایەنی باسە لە ڕێکەوتی ١٣/١٢/٢٠٢٠نۆ پەنابەری کوردی عێراق بە فڕۆکەیەکی تایبەت ( VIP ) تایبەت بە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی نەمساوی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەستەنبوڵەوە بەبێ هیچ بەڵگەو ڤیزایەك گەیشتنە فڕۆکەخانەی ( ئۆرلی ) لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرپرسانی پەیوەندیدارانی فەڕەنسی لەو بوارەدا سەرسامی خۆیان لەو ڕووداوە دەربڕی کە ئەمە بۆیەکەمجارە پەنابەر بە فڕۆکەی تایبەت بە نایاسایی بگاتە فەڕەنسا.
پەنابەرەکان سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوون کە لە نێوانیاندا ژنێکی دوو گیان لەگەڵ منداڵێکی ١٧ حەڤدەساڵ هەبوون، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پەنابەرەکان یەکی ( ٣٠،٠٠٠ ) سی هەزار یۆرۆیان داوە
هەر لەدوای گەیشتنیان ڕێکخراوی هاوکاری پەنابەرانی فەڕەنسی یاوەری کردوون، هەروەها داواکاری گشتیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە
بەپێی یاساش هەر کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی هەر پەنابەرێك بەنایاسایی بگەیەنێتە فەڕەنسا بڕی ( ١٠،٠٠٠ ) دەهەزار یۆرۆ