چارەنوسی ئەو پەنابەرە کوردو عێراقیانەی لە بیلا ڕوسیاوە پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٥٠ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە سنورەکانی بیلا ڕووسیاوە پەڕیونەتەوە ووڵاتی لیتوانیا وە لەسەرەتایی ساڵیشەوە ٨٠٠ پەنابەری تر پەڕیونەتەوە کە زۆرینەیان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن” 
هەروەها “بیلا ڕوسیاش هیچ هەڵوێستێکی نیە لە ڕێگری کردنی ئەو پەنابەرانە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا”

لەو بارەیەشەوە ( فیداس ماکایتیس ) جێگری بەڕێوەبەری پاسەوانی سنوری لیتوانیا ڕایگەیاند “ئێمە نیگەرانین لەو لێشاوی پەنابەرانەی لە بیلا ڕوسیاوە دەپەڕنەوەو ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەیان زیاد دەبێت ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ دەوڵەت”

لەلایەکی تریشەوە ( مانتاس ئەدومیناس ) جێگری وەزیری دەرەوەی لیتوانیا جگە لەدەربڕینی نیگەرانی ڕایگەیاندو ووتی” ئێمە پێویستمان بەڕێکەوتنێکە بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵدەدەین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێکەوتنێك بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەرەکانیان:

جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە بەهۆی سەختی و توندوتۆڵکردنی سنورەکانی یۆنان وە مامەڵەی نابەرپرسانەو نامرۆڤانەی پاسەوانانی سنوریی یۆنان لەگەڵ پەنابەران ژمارەیەك پەنابەری  هەرێمی کوردستان و عێراق بەناچاری لە ڕێگایی ووڵاتی بیلا ڕوسیاوە دەپەڕنەوە ووڵاتی لیتوانیا .

هەواڵی زیاتر لەماڵپەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وپەیجی فیدراسیۆنی پەنابەران لە تۆری کۆمەلایەتی فەیس بووك بخۆێننەوە:

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *