پەنابەرێک گیانی لەدەستداوژمارەیەکی دیکە دەستگیرکران

پەنابەرێک گیانی لەدەستداوژمارەیەکی دیکە دەستگیرکران

 لەبەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ چوار بەلەمی چووپی پەنابەران کەسەرجەمیان ئەفغانی بوون لە کەنارەدەریاییەکانی چانکاڵێ بەرەو یۆنان بەڕێکەوتبوون لەناو یەکێک لە چوپەکان گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵی ئەفغانی بێ کەس و کار گیانی لەدەستدا

بەڵام پەنابەرەکانی نێو بەلەمە چوپەکە هەر بەردەوامبوون لە گەیشتنیان بەرەو یۆنان دواتر لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوو سەرجەمیان دەستگیرکران کە ژمارەیان ١٦٨ پەنابەری ئەفغانی بوون تەرمی گەنجەکەش لە دادوەری پزیشکیە لەبەرواری ٢٩/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ٣٦ پەنابەری ئەفغانی لەنێو بێستانێکی دار زەیتون خۆیان حەشاردابوو بەنیازی ڕۆیشتنیان بەرەو دورگەی لیسبوسی یۆنانی سەرجەمیان دەستگیرکان کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەبەرواری ٢٩/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئەزمیر لەسێ بەلەمی چوپدا ٧٣ پەنابەر دەستگیرکران کە خەڵکانی ووڵاتانی ( سووریا، فەڵەستین، ئەفغانستان، سۆماڵ ) بوون..

 هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

                                                                      ٣٠ئۆکتۆبەری٢٠١٩

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *