پەنابەرێک لە کاتی دیپۆرتکردنەدا گیانی لەدەستدا

 سوید -١٥-٤-٢٠١٥:

 ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن ئاگادار کرایەوە کە پەنابەرێکی عێراقی رۆژی ١٧ مارس دوای ئەوەی بەزۆرەملی راپێچی فرۆکەخانە ئارلاندا دەکەن لە ستۆکهۆڵم لە ژیر زەختو فشاری پۆلیسی سویدا گیانی لەدەستدا. تۆفیق هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە سوید بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”عەدنان تەمەن ٤٥ ساڵ بوو ماوەی ٨ساڵ لە ولاتی سوید ژیان بەسەر دەبات، چەندین جا ر ئەوەی بە حکومەتی سوید ڕاگەیاندوە : مەگەر لاشەم بە مردوی  بگێرنەوە بۆ عێراق. ..ئامادەنەبوو بە زۆر ملی دیپۆرتی عێراق بکرێتەوە”

 پەیمانگای دژی ڕاسیزم رایگەیاند”عەدنان لەکاتی پرۆسە دیپۆرتکردنەوەیدا  کاتێک براوەتە فرۆکەخانەی ئارلاندا لەرێگای هێلی ئاسمانی تورکیاوە بڕیار بوە دیپۆرتی عێراق بکرێتەوە”

 هەمان سەرچاوە دەڵیت”عەدنان بە کەلە پچەکراوەی لە ڕیزی دواوەی فرۆکەکەدا دەبەسترێتەوەو لەژێر زەختو فشاردا لە هۆش خۆی دەچێت تا دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”

 ئەوەش دەڵێت”لەکاتێکدا بەشی فریاکەوتن لە فرۆکەخانەدا ئارلاندا لەبەردەستدا بووە نەتوانراوە ژیانی عەدنان لە مەرگ رزگار بکرێت”

دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە مەرگی عەدنان رایگەیاند”بەداخەوە عەدنان یەکەمین و دوایین قوربانی سیاسەتی دژی پەنابەری نیە لە ئەوروپادا، لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا  لەژێر سایەی سیستەمی دیموکراسی حکومەتەکانی ئەورویادا ١٧ پەنابەر لە رووداوی دیپۆرتکردنەوەیەندا گیانیان بەختکردوە تەنها لە پیناو هەڵبژاردنی ناچاری شۆێنێکی ئارام و ئاسایشتر بۆ ژیانیان، لە کاتیکدا چەندین بار حکومەتەکان و دەزگاکانی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران  لەلایەن رێکخراوە جیهانیەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە لەڕاگرتنی  سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران  وبەکارهێنانی زەختو فشارو بەستنەوەی پەنابەران لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا  “

دەشتی ئەوەشی ووت”ئێمە سەرباری ئەوەی حکومەتی سویدی بە بەرپرسی راستەخۆ دەزانیین بەرامبەر بە مەرگی عەدنان ، داوای دەستبەجێ لیژنەیەکی  لێکولینەوە دەکەین بۆ بەدوادا چوونی تراژیدیای مەرگی عەدنان ودانی پەرپرسیارانی کەمتەرخەم بەرامبەر بەم کارەساتە بەدادگا و ئاشکراکردنی ئاکامەکانی بۆ ڕای گشتی”

هەروەها وتیشی”ئێمە بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو هاوریان و دۆستانی عەدنان دەکەین “

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن لە ئایندەیەکی نزیکدا لیستی ناوی ئەو پەنابەرانە بلاو دەکاتەوە کە لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *