پەنابەرێک بەهۆیەکی نادیار گیانی لەدەستدا

 لەندەن-١٧ئایاری٢٠١٧؛

 دۆێنی سێشەمە١٦ئایار ئاوات ئەبو بەکر پەنابەرێکی کورد لەشۆێنی کارەکەی بەهۆیەکی نادیار گیانی لەدەستداو تائیستا ئەوشۆینەی ڕووداوەکە تیا ڕوویداوە داخراوەوجەستەی ئاوات لە نەخۆشخانەی ست جۆرج لە لەندەن ڕاگیراوە”

بەپی ووتەی ئامۆزایەکی “ئاوات ٢٩ساڵ بوو وە لە ساڵی ٢٠٠٦وە سەرەتایی تەمەنی لاویتیەوە ڕووی لەبەریتانیا کردوەودوای وەرگرتنی ئیقامەی کاتی بۆی تازەنەکراوەتەوە بێ وەڵام ماوەتەوە”

خالید یەکێک لە هاورێکانی دەڵێت”ئاوات خوازیاری ئەوە بووە ئیقامەی دائیمی لە ووڵاتی بەریتانیا وەربگرێت، وکەسێکی زۆر ئیشکەرو رۆح سوک بووەو ماوەی چەند ساڵێکە لە دووکانی غەسلی سەیارە کاریی کردوە”

ئەوەشی ووت”مانگێک لەمەوپێش بینیم داوای سیدیەکی گۆرانی لیکردم لەسەیارەکەمداو خۆزگەی دەخواست نەمرێتو وەلامی پەنابەری وەربگرێت…، منیش زۆر دڵنەواییم دایەوە”

لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەل دەشتی جەمال سەبارەت بەو ڕووداوە ووتی”لەگەڵ دەربرینی ئەوپەری نارەحەتی ونیگەرانیمان لەم تراژیدیا دڵتەزینە، ئەوپەری پرەسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاروهاوریانو دۆستانی دەکەین لەم خەموحەسرەتە قورسەداخۆمان بەهاوبەشیان دەزانیین”

دەشتی ئەوەشی ووت”ئاوات..ئاواتی وەرگرتنی مافی پەنابەری نەهاتە دی وچوە ڕیزی قوربانیانی سیاسەتی نامرۆڤانەو دژی پەنابەری حکومەتی بەریتانیاوە”

هەروەها ووتیشی”پێویستە حکومەتی بەریتانیا لەزووترین کاتدا لێکولینەوەی خۆی لەم رووداوە دەست پێبکات وئاکامەکەی ئاشکرا بکات، فیدراسیۆن ئامادەی هەموو هاوکاریەکە لە گەڵ کەسوکارەکەی لەو پێناوەدا”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *