پەنابەرێك لە هەوڵی خۆخنکاندن ڕزگارکرا
usr_web171_1
تشرینی دووهم 15, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
230 Views
پەنابەرێك لە هەوڵی خۆخنکاندن ڕزگارکرا
فەرەنسا –خێوەتگەی دانکیخ-٨-١١-٢٠٢٠:
هەواڵنیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فەرەنساوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنێ شەو لە بەرواری٧/٨-١١/٢٠٢٠ پەنابەرێکی کورد کە خەڵکی شاری دهۆکە لە جەنگەڵی دانکیخ خۆی هەڵواسیوەو هەوڵی خۆ خنکاندنی داوە بەڵام خۆش بەختانە لەلایەن هاوڕێکانیەوە فریای ئەکەون و دەست بەجێ پەیوەندی بە فریاگوزاری خێراوە دەکەن و تیمی تەندروستی فەرەنسی دێت و دەیگوازنەوە نەخۆشخانە و ناهێڵن ژیان لەدەستبدات”
هەروەها ووتیشی ” وەك لەدەم هاوڕێکانیەوە پێمان گەیشت ئەم پەنابەرە ژن و مناڵی لەخاکی بەریتانیان و لەئەنجامی هەوڵدانێکی زۆر بۆ گەیشتن بەخاکی بەریتانیا و خانەوادەکەی شکستی هێناوە و گیراوە لەلایەن پۆلیسی فەرەنسیەوە توشی بێ هیوابوون بووە و ئەوکارەی ئەنجامداوە..”