فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر:
عیرافان قادر ئەو پەنابەرەی کە رۆژی ٢٥ مارس بە زۆرە ملی لەلایەن حکومەتی نەرویجیەوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی هەولیر کرایەوە لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” کاتێک بە کەلەپچەکراوی بە هێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەن لە لایەن چەند پۆلیسی نەرویجی دیپۆرتی هەولێر کرامەوە. لە فرۆکەخانەی هەولیر نەمویست لە فرۆکەکە دابەزم پاش ئەوەی زابتێکیان بۆهێنامە سەرەوە، پیم ڕاگەیاندن: تکام لیکردن کە من بە زۆر نێراومەتەوە و خاوەنی خێزانم داوا دەکەم وەرم نەگرنەوە تا دووبارە بمگیرنەوە بۆ نەرویج ، بەلام زابتە کوردەکە پی ووتم دابەزە تۆ یەکەم پەنابەر نیت وەرت بگرینەوە، هەر پەنابەرێک دیپۆرتبکرێتەوە ئێمە وەری دەگرینەوە”
عەدنان ئەوەشی ووت”سەرباری ئەوەی ئیهانەتو سوکایەتیان پێکردم دوای چەند کاتژمێر ڕەوانەی بنکەی پۆلیسیانکردم لەوێ پاکەتێکی گەورەیان کردە ملم و ناوی سیانیان لەسەر نوسی لەژێریدا نوسیان (پەنابەری سنورداشکراو) ڕەسمیان لێگرتم و لێکولینەوەیان لەگەڵ کردم، لە کاتێکدا پێم ڕاگەیاندن ئەم سوکایەتیە بەسە من تاوانبار نیم بەم شیوەیە مامەڵەم لەگەڵ دەکەن”