پەنابەران دوای بێ ئومێدبوونیان لە نەکردنەوەی سنورەکانی یۆنان بەکۆمەڵ سنورەکان بەجێ دەهێڵن و بەسەدان برینداریش هەیە
usr_web171_1
ئازار 25, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
402 Views
لە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنەوە
هیوا خدر : بە هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند/ دوای کردنەوە سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بەڕووی پەنابەراندا یۆنان و یەکێتی ئەورووپاش هیچ بڕیارو هەڵوێستێکی ئەرێنیان بۆ پەنابەران نەبوو ئەمەش بێ ئومێدی پەنابەرانی لێکەوتەوە
هیوا ئاماژەی بەوەشدا یەکێتی ئەورووپا جگە لەوەی هیچ بڕیارێک و هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر بە پەنابەران نەبوو بەڵکو هاوکاری یۆنانیشی کرد لە ڕووی دارایی و ئەمنیەوە بۆ توندوتۆڵکردنی سنورەکانی دژی پەنابەران
لەهەمانکاتیشدا هێزە ئەمنیەکانی یۆنان زۆر بەتوندی ڕوبەڕوی پەنابەران دەبنەوەو دوور لە بەهاو ماڤەکانی مرۆڤ ئەشکەنجەی پەنابەرانیش دەدەن کە بەو هۆیەوە بەسەدان پەنابەر بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی تورکیا کراون
هیوا ووتی لە ئێستادا پەنابەرانێکی زۆر لە کردنەوەی سنورەکانی یۆنان بێ ئومێدبوون و بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شارانەی پێشتر لێی نیشتەجێ بوون
بەڵام لە هەمان کاتدا بەدرێژای ئەم چەند ڕۆژە بەپێی لێدوانی چەندین پەنابەر کە پەیوەندیان پێوەکردووە سەربازانی تورکیا ڕێگریان لەپەنابەران کردووە بگەڕێنەوە شارەکانیان لە تورکیا لە سەر سنورەکان پەنابەرەکان بەناچاری بە ڕێگای تردا دوور لە چاوی هێزەئەمنیەکانی تورکیا گەڕاونەتەوە شارەکانیان هەروەها هیوا ئاماژەی بەوەشدا لەچەند شارێکی تورکیا خۆپیشاندانی جەماوەری دژی پەنابەران ئەنجامدراوەو لە چەند شارێکیش هێرش کراوەتە سەرپەنابەران بەتایبەتی پەنابەرانی سوری لەلایەن گەنجانەوە هەروەها دووکان و ئۆتۆمبێلی پەنابەرانیش بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتوە کە بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکان ئی پەنابەران و هاووڵاتیانی عێراقیبوون
هیوا لە کۆتایدا ووتی ئێستا بارودۆخی دەرونی پەنابەران زۆر خراپەو ترسی ئەوەیان هەیە لەلایەن تورکیاوە دیپۆرت بکرێنەوە بەتایبەتی پەنابەرانی ( عێراقی ، ئێرانی ، ئەفغانی ) لەبەر ئەوەی یەکێتی ئەورووپا هیچ داواکاریەکی تورکیای جێ بەجێ نەکردووەو تورکیا نەیتوانی ئامانجەکانی خۆی بپێکێت