پۆلیسی فەرەنسا هەڵیان کوتایە سەر خێوەتگەی دانکیخ
usr_web171_1
تشرینی دووهم 15, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
380 Views
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
پۆلیسی فەرەنسا هەڵیان کوتایە سەر خێوەتگەی دانکیخ
فەرەنسا_۳٠_۱٠_۲٠۲٠:
هەواڵنێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فەرەنساوە بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند’سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تیمێک لە پۆلیسی فەرەنسا هەڵیان کوتیە سەر خێوەتگەی دانکیخ و خێوەتی پەنابەرانیان دڕاند و پیداویستیەکانیان بردن’
هەروەها ئەوەشی ووت”
هەفتانە پۆلیسی فەرەنسا دەچنە ناو جەنگەڵی دانکیخ خێوەتی پەنابەران دەدڕێنن و پێداویستییەکانیان ئەبەن بە نیازی ئەوەی پەنابەران نەمێنن لەو شوێنە و پەنابەران بێ شوێن و جێگە ئەبن، بەڵام ئەم کارە هیچ سود و کاریگەرییەکی ئەوتۆی نیەوئەو ڕێگاچارەیە نیە کە کە پەنابەران پێویستیانە هەربۆیە دوای هەر هێرشێکی پۆلیس بۆ سەر پەنابەران و هەر زوو خێوەتەکان دائەنێنەوە و دەس ئەکەنەوە بەگوزەرانی چاوەڕوانی بە ئومیدی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا