پڕۆژه بڕیارێك سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی په‌نابه‌ران و ڕێگرتن له دیپۆرتکردنه‌وه‌یان خراوه‌ته به‌رده‌م لیژنه په‌رله‌مانیه‌کان.
usr_web171_1
ئایار 14, 2015
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
946 Views
ئەم هەنگاوە تەنها یەک دەستکەوتە!
لەبارەی پرۆژە بڕیاری پێشنیار کراو بۆ پەرلەمانی کوردستانەوە!
دوای هەوڵ وتێکۆشانێکی بەردەوامی فیدراسیۆن و سازدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له ئاستی په‌رله‌مانه‌كانی دونیادا و سازدانی چەندین کەمپەینی جۆراجۆر لە ئاستی ناوەوەو دەرەوە کوردستان بۆ پشتیوانی کردن لەپەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وهەوڵدان بۆ جێگیرکردنی داخوازیەکانیان، لەبەر ڕۆشنایی پڕۆژە بڕیاری فیدراسیۆن، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان وبەتایبەتی بەرئەنجامی هەوڵی پەرلەمانتاری بەڕێز(سالار محمود)، پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە (پەنابەران دیپۆرکراوەکان)، لە بەرواری ٤ مارسدا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی خۆێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و سه‌رئه‌نجام ڕۆژی 21 مانگی ڕابردو پڕۆژه بڕیاری سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی په‌نابه‌ران و ڕێگرتن له دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به نابهران له په‌رله‌مانی کوردستان خۆێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کرا و ئێستا ئه‌و پڕۆژه بڕیاره خراوه‌ته به‌رده‌م لیژنه په‌رله‌مانیه‌کان.
هێندەی ئێمە ئاگاداری بەندەکانی ئەو پڕۆژە بڕیارەبین، هەنگاوێکی باش لەڕاستای باشکردنی دۆخی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان و هەڵگرتنی مەترسی دیپۆرت کردنەوەی پەنابەرانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپاییەوە، نراوە. لەم بارەوە ئێمە نه‌ك هه‌ر پشتیوانی له خاڵەکانی نێوپرۆژە بڕیارەکە دەکەین، بگرە بەدەستکەوتی خۆمانی دەزانین. کردنی ئه‌م خواستانه بە یاسا‌و پەیڕەولێکردنی لەهەرێمی کوردستاندا، کارێک بووە کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا فیدراسیۆن هەوڵی بۆداوە و ماندۆێتی له‌گه‌ڵ کێشاوه و حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا و حكومه‌تی كوردستانیشی خستۆته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌وه له‌به‌رامبه‌ر ژیانی په‌نابه‌راندا. لەم چوارچێوەیەشدا، فیدراسیۆنی پەنابەران ماوەی ٤ سال دەبێت کە پرۆژە بڕیارێکی تایبەت بەخواستی پەنابەران و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران، ئاڕاستەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کردووە.
هەر لێرەدا پێویستە ئەوە بڵێێن کە سەڕەرای پشتیوانی کردنی فیدراسیۆن لەبەندەکانی ئەو پڕۆژە بڕیارەی کەژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی کوردستان ئیمزایان لێداوە، بەڵام هێشتا پرۆژە بڕیارەکە بەهاناوە چوونی خێرا‌و قەرە بۆکردنەوەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانی وەک بۆشاییەک لەخۆدا هەڵگرتووە وهیچ لەبارەیانەوە ناخاتە دەستوری حکومەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراقی بەپێی بڕیاری ٢٦٢ بڕی ٤ ملیون دیناروپارچەیەک زەوی بۆ ئەوکەسانەی کە نێراونەتەوە دیاری کردووە. هەربۆیە فیدراسیۆن داوادەکات کە ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراقی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانی کوردستانیش بگرێتەوە و وەک خاڵیک زیاد بکرێ بۆ پڕۆژە بڕیارەکە. وەیان بەندێک بۆ پرۆژە بڕیارەکە سەبارەت بە قەرەبۆی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بەدانی “مینحەیەک” پییان، جیگیر بکرێ. تا لەوەڵامدانەوە بەگیروگرفتەکانی ژیانی سەختیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هاوکاری بکرێن. بەتایبەتی کە وەک بەڵگەیەک بۆ پێویستی گونجاندنی ئەم پێشنیارە لەپرۆژە بڕیارەکەدا، لەبەردەست بوونی نزیکەی ٥٠٠٠ فۆرمە کە لقی کوردستانی فیدراسیۆنەکەمان لەپەنابەرە دیپۆرتکراوەکانەوە بەدەستی هێناوەو زۆرێنەیان ئاماژە و جه‌خت له‌سه‌ر دەستی خاڵی بوون ونەبوونی سەرچاوەیەکی دارایی بۆ دەست پێکردنەوەی ژیانی سەرلەنوێیان ده‌كه‌نه‌وه.
هاوکات فیدراسیۆنی ئێمە بەتەواوی تواناوە ئامادەیە بۆ هاوکاری و ئامادەکردنی ڕاپۆرت‌و و ئاسانکاری بۆ چونە پیشەوەی ئەو هەوڵانەو جێبەجێکردنی ئەو وپرۆژە بڕیارە لە کوردستاندا. فیدراسیۆن ئامادەیە بچێتە پەرلەمان لە نزیکەوە له‌گه‌ڵ لیژنه په‌رله‌مانیه‌کان که ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌یان خراوه‌ته به‌رده‌ست زانیاری وردتریان بداتێ له‌باره‌ی کێشەکانی په‌نابه‌ران به‌گشتی له‌ده‌ره‌وه و وسیاسه‌تی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و گرفتی دیپۆرتکراوەکان. تاكو له نزیكه‌وه ڕێگاچاره بۆ مشورخواردنی ژیانی دیپۆرتكراوه‌كان بخورێت.
لە کۆتایدا جێگای خۆیەتی بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە ئەوپەری سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسایەتی و ڕۆژنامەنوس وڕێکخراو لایەنی سیاسی و پەرلەمانتارانە بکەین کە هەمیشە لە کەناری هەوڵەکانی ئێمەدا ڕاوەستاون. ئه‌م تێكۆشانه‌ی فیدراسیۆن و پشتیوانی بێدریغی ئه‌وان ئاكامه‌كه‌ی گه‌یشت به‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه یاسایه به‌رزبكرێته‌وه و بێگومان به یاسایی كردنی مه‌ترسیه‌کانی دیپۆرتکردنه‌وه له‌سه‌ر په‌نابه‌ران که‌مده‌کاته‌وه و هه‌نگاوێک ده‌بێت له‌ڕاستای کۆمه‌ک کردن به دامه‌زراندنه‌وه‌ی ژیانی دیپۆرتکراوه‌کان له کوردستاندا.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
١٤/٥/٢٠١٥