پهنابهرێک پاش ئازاردانی بهشێوهیهکی نامرۆڤانه، دیپۆرت تورکیا دهکرێتهوه
usr_web171_1
ئازار 25, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
381 Views
هیوا خدر به ناوهندی ههواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگهیاند”ڕۆژی ٢٠/٢/٢٠٢٠پەنابەرێکی میسری بەناوی ( محمود محمد ) تەمەن ٣٦ ساڵ دوای پەڕینەوەی بۆ یۆنان لە لەشاری ئەدرناوە ماندویەتی و ترسی ڕێگا تینی بۆدێنی لەنزیک ڕووباری ئەفروس خەوی لێدەکەوێت دوای چەند کاتێکی کەم پۆلیسی یۆنانی دەدەن بەسەریداو دەستگیری دەکەن و هەرچی بەڵگەنامەو پارەو مۆبایل و جل وبەرگی پێیەتی لێی دەستێنن و زۆر نا مرۆڤانەش ئازاری جەستەی دەدەن وپاشان بەڕووبارەکە دیپۆرتی تورکیای دەکەنەوە ..”
هیوا ئهوهشی ووت”دواتر لەلایەن دانیشتوانی گوندەکانی شاری ئەدرناوە هاوکاری دەکرێت و جل و بەرگ و نانی پێدەدرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت..”


هاوکات هەردوێنێ لە ناوچەکانی ئۆزونکوبورو مریش و پۆزنەبی ( ١٣٦ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، سوریا ، میسر ، پاکستان ، ئەفغانستان ، هیندستان ، بەنغلادیش ، ئەریتریا ، مۆڕیتانیا ، فەڵەستین ، مەغریب.