پاراستنی گیانی پەنابەران، لە ئەستۆی دەوڵەتانی ئەوروپایە!
usr_web171_1
ئاب 28, 2015
ماڵه‌وه
1,400 Views
مەرگی بەکۆمەڵی نزیک بە ٥٠ پەنابەر لەنیو ڤانێکی مریشک هەڵگردا لە خوارووی ڤینا لەسەر هیلی سەریعی A4 لە ولاتی نەمسا جارێکی تر ویژادانی کۆمەڵگای ئینسانی ڕاچلەکاند و ڕیزێک لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندن هەوالی ئەم مەرگەساتەیان بلاو کردەوەو وەزیری ناوخۆی نەمساش لای خۆیەوە ئەمرۆژەی بەرۆژێکی ڕەش بۆ ولاتی نەمسا ناوزەدکرد.
تراژیدیای خنکانی ئەو پەنابەرانە لە کاتێکدایە کە تەواوی ولاتانی ئەوروپا و وولانی بەلقان وحکومەتەکانیان سەرگەرمی کۆبوونەوە ونەخشەدانانن بەرامبەر بەقەیرانی پەنابەری وئەو شەپۆلە گەورەیە لە پەنابەران کە بێوێنەیە لەمیژووی دەولەتانی ئەوروپادا، بەتایبەتی بەداوی شەری دووەمی جیهانیەوە، بەم شیوەیە سەری هەلدابێت. بەپێ ئەو داتایەنەی کە تا ئێستا ڕاگەیەنراوە زیاتر لە ٢هەزار و٣٠٠ پەنابەر تەنها لەریگای دەریایی بە کۆمەڵ گیانیان سپاردوە وتەنها شەمەی رابردو لاشەی ٤٠پەنابەر لەسنورەکانی لیبیا لەدەریای سپی ناوەرستدا دەرهێنراوە، لەکۆی ٣٦٠پەنابەری ژێر ئاوکەوتوو کە لەکەشتیەکی کون‌و دارزیوەدا، ڕیگای نەهامتیان گرتۆتەبەر. ئەمە جگە لە خنکان وگیان لەدەستدانی دەیان پەنابەری تر لە دەریای ئیجەو وگیان لەدەستدانی ٩پەنابەری دیکە لە تونیڵی نێوان بەریتانیاو فەرەنسا..
سەرەڕای ئەم هەموو قوربانی‌و تراژیدایە، بەڵام تا دێت ئامارەکانی ڕووهێنانی بەکۆمەڵی پەنابەران لە ولاتەکانی سوریا‌و ئەفغانستان وعێراق باکوری ئەفریقاوە روو لە هەڵکشانەو تەنانەت حکومەتەکانی ولاتانی بەلقانی ناچارکردوە هانا بۆ یەکیتی ئەورویا بهێنن بۆ هەنگاو هەڵگرتنی خێرا بەرامبەر بەم قەیرانەی بەرۆکی پێگرتوون. ئەمە جگە لە بەرفراوانبوونەوەی هێرشی راسیزمی وفاشیستی نۆی لە ئەلمانیای شەرقی ودانیمارک بۆ سەرپەنابەران بە سوتاندنی هایم وشۆینە ئامادەکراوەکان کە ئەمنیتوئاسایشی ژیانی رۆژانەی دەیان پەنابەری خستۆ ژێر هەڕەشەی مەرگەوە .
دەوڵەتانی ئه‌وروپا بەرامبەر بە قەیرانی پەنابەری وشەپۆلی هاتنی پەنابەران نەک ڕێگا چارەیەکی واقعی ناخەنە بەردەم کۆمەڵگای بەشەریەوە، بگرە هۆکاری سەرەکین لەو کارەساتە سامناکانەی رووبەرووی ژیان و داهاتووی پەنابەران دەبێتەوە.
ئەم دەوڵەتانە کەبەخاتری سازدانەوەی بازاری کار‌و سەرمایەو قازانجی کۆمپانیاکانیانەوە وبۆ دابەشکردنەوەی دونیا‌و ناوچەکانی نفوزیان کەوتونەتە بەرامبەر بەیەکەوەو سیاسەتی جەنگ و کاوڵکاری وتیرۆر وئینسان کوژی وگەماروی ئابوری وتوندکردنەوەی کۆنەپەرستیان بەسەر کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەلاتو ئەفریقایادا داسەپاندووە، ژیانیان لەملیۆنەها ئینسان تاڵکردووەو ئەمانایان ناچار بۆ کۆچ وگرتنەبەری ڕیگای پەنابەری کردووە. کاتێکێش ئەم ئینسانانە بۆ دۆزینەوەی ساوپەنایەکی ئارام روو لەئەوروپا دەکەن، یاسا‌و پۆلیس وپەلامارە ڕاسیستیەکان دەکەنە پشتێنەی ڕاگرتنی کۆچی بەناچاری پەنابەران. هەربۆیە ئەم دەوڵەتانە لەهەردوو سەرەوە بەرپرسیاری یەکەمن لەژیانی ئەم پەنابەرانە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ئەوپەری هاوخەمی لەگەل کەسوکاری قوربانیەکانی شاحینەکەی نەمسا، حکومەتەکانی ئەوروپا بەرپرس دەکات لەو تراژیدیا خەمناکو ترسناکانەی کە ڕۆژانە گیانی پەنابەران بە مەرگ دەسپێرێ و ەپێچەوانە بە بەها ئینسانیەکانو ڕێزگرتن لەمافەکانی ئینسانی دەزانیت. هەڵسوکەوتی ئەم دەوڵەتانە بەرامبەر پەنابەران پێچەوانیە لەگەڵ هەموو ئەو پێوانە نیو دەولەتیانەی که خودی هەرئەم دەولەتانە بەرامبەر بەمافەکانی ئینسان ئیمزایان کردوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەوڵەتانی ئەوروپاو نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرس دەکات بەرامبەربەگرتنەبەری ڕێگا چارەیەکی دەست بەجێ و واقعی وکارساز وئینسانی بەرامبەر بەقەیرانی پەنابەری وژیانی ئەم شەپۆلەی پەنابەران کە بەناچار ژیانی پەنابەرییان گرتۆتە بەر.هاوکات فیدراسیۆن داوا لە تەواوی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و هەڵسوراوانی داکۆ کیکار لەمافەکانی پەنابەران ویەکیتی کریکاریی وچەپ وکۆمۆنیست وئازادیخوازان دەکات جارێکی تر پشتیوانی لەداواکاریەکانی ئەم ناڕەزایەتی نامەیە بکەن وفشارەکانیان بۆ بە کردەوە دەرهێنانی ئەم داواکاریانە توند بکەنەوە:
-
ڕاگرتنی به‌لێشاوی دیارده‌ی ئاواره‌یی و کۆچکردن، پیش هه‌رشتێک به‌نده به کۆتاییهێنان به جه‌نگ وڕاگرتنی ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی و میلیتاریزمی ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌ک وروسیاو چین و حکومه‌ت و ئهوهیزو ده‌سه‌لاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش بوون. پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ناچاربکرێن بە ده‌ستهه‌ڵگرن له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی له‌ده‌سته‌وتاقم و حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نگ و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه.
-
ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا وسعودیه نەک هەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن، بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو هاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و لێپرسینه‌وه‌یان لێبكرێت له‌و باره‌یه‌وه.
-
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وولاتانه‌ی له ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌و ڕون، چالاک بکرێن بۆ به‌هاناوه چوونی ئاواره‌کان وپه‌نابه‌ران وله‌وڕێگایه‌وه حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناجار بکرێن بۆ داننان به مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کان..
-
هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی ته‌ندروستیی وخۆراک و پۆشاک وشۆینی نیشته‌جی بونی گونجاو و سه‌لامه‌تی ژیانیان. بۆ هەموو ئەو ئاوارەو و بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعش و هیزه میلیشایاکان وقاعیده‌وه.. لەشۆین و ژیانی خۆیان هەڵکەنراون بە جیا لە دین و ڕەگەزیان، له ڕێگای رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وریکخراوه په‌نابه‌ریه‌کانه‌وه.
-
پاراستنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ڕێگای ده‌ریایی وزەمینی ده‌گه‌نه سنوره‌کانی ولاتانی ئه‌وروپاو کردنه‌وه‌ی ده‌رگا به رووی قوربانیاکاندا وپاراستنیان لە هەردەستدریژیەکی نەژاد پەرستانە وفاشیستانە.
-
دابینکردنی ئیمکانیات و پێداویستی گونجاو به شێوه‌یه‌کی پلاندارێژراوو به مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی په‌نابه‌ر وکۆچبه‌ران له‌نیو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی هانای بۆ ده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ند بوونیان له ههمووپێداویستیهکی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کسان .
-
به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به‌هۆی جه‌نگ وده‌عوای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وه‌یان بەدەلیلی جنسی له‌شۆێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵکه‌نراون وهاوکاریان بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان.
-
پشتیوانیکردن له‌و رێکخراو وکۆمه‌ڵانه‌ی کار بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سکولار وئازایخوازانه ده‌که‌ن له وڵاتەکانی خۆرهه‌ڵاتی ناوەراستدا کەمافەکانی ئینسان و مافە فەردی و مەدەنیەکانی تیا پارێزراو بێت.
-
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناچاربکرێن بۆ چه‌سپاندن و ڕێز گرتن له‌م ماف داواکاریانه و ودانپیدانان و په‌یره‌ویکردنی به‌شیوه‌کی جیهانی له نیو خودی ئه‌م ده‌وله‌تانه.
.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٢٩-٨-٢٠١٥