٢٥ ڕێکخراوی نامەیەک ئاڕاستەی یەکیتی ئەوروپا دەکەن

برۆکسل -١٤-٩-٢٠١٥:

 لەنامەیەکدا کە وێنەی ئاراستەی ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن کراوە ٢٥ ریکخراوی نامەیەکی بەپەلە ئارستەی یەکیتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپا دەکەن . لە نامەکەدا هاتووە” تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی پەنابەران لەسەر سنورەکانی ئەوروپاو لەناو دەریای سپی ناوەڕاستدا ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داخستنی سنورەکانە بەرامبەر خەڵکێک کە ژیان و ماڵوحاڵیان کراوەتە مەیدانی کێشمەکێش وململانێی جەنگی خوێناوی و نائارامی وجەهەنەمێک کە رۆژانە تیایدا دەسوتێن”

هەروەها لەدریژەی نامەکەدا هاتووە”ئەم کارەساتەی کە روبەرووی پەنابەران بوەتەوە  حکومەتەکانی ئەوروپا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەو هەنگاو هەڵنەگرتنی خێرا وبەپەلە وبەکردەوە. بێدەربەستی و خۆدزینەوەی دەوڵەتانی ئەوروپا نەک هەر دیموکراسی و مافەکانی ئینسان وپیوانەویاسا مەدەنیەکانی ئەوروپا دەخاتە ژیر پرسیارەوە بەلکو  نەنگییەکی گەورە بۆ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا تۆمار دەکات”

هاوکات لەنامەکەدا ٨داواکاری لە یەکیتی ئەوروپا کرا بۆ چارەسەری قەیرانی پەنابەران کەلەخوارەوە دەقی نامەکە هاوپێچە.

نامەیەکی بەپەلە بۆ یەکیتی ئەوروپا

پەرلەمانی ئەوروپا

سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا دامەخەن!

 

تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی پەنابەران لەسەر سنورەکانی ئەوروپاو لەناو دەریای سپی ناوەڕاستدا ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داخستنی سنورەکانە بەرامبەر خەڵکێک کە ژیان و ماڵوحاڵیان کراوەتە مەیدانی کێشمەکێش وململانێی جەنگی خوێناوی و نائارامی وجەهەنەمێک کە رۆژانە تیایدا دەسوتێن. ئەم کارەساتەی کە روبەرووی پەنابەران بوەتەوە  حکومەتەکانی ئەوروپا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەو هەنگاو هەڵنەگرتنی خێرا وبەپەلە وبەکردەوە. بێدەربەستی و خۆدزینەوەی دەوڵەتانی ئەوروپا نەک هەر دیموکراسی و مافەکانی ئینسان وپیوانەویاسا مەدەنیەکانی ئەوروپا دەخاتە ژیر پرسیارەوە بەلکو  نەنگییەکی گەورە بۆ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا تۆمار دەکات.

 کاردانەوەکانی تائێستای ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا  هیچ ئاکامێکی بەکردەوەو عەمەلی نیشان نەداوە بۆ رزگاری ئەم ئینسانانە لەدەستی مەرگ وتیا چوون. بگرە تا دێت ئامارەکانی مەرگی پەنابەران روو لە زیاد بوونە. بەڵام سەرەڕای مەرگی بەکۆمەڵ، شەپۆلی ڕەوی خەڵکی خۆرهەلاتی ناوەراست وباکوری ئەفریقا لە هەڵکشاندایە. دەوڵەتانی ئەوروپاو رۆژئاواش کە سەروبنی زمانیان باسی مافی مرۆڤە، چارەسەرێکی واقعیان نەخستۆتەروو بۆ بەرگرتن بەم لێشاوی تیاچوونەی پەنابەران. دەوڵەتانی ئەوروپاو ئەمریکا خۆیان لەو راستیە دەدزنەوە کە بەشێکی گرنگی هۆکاری ئەو کارەساتانەی بوەتە هۆی رەوکردنی پەنابەران سیاسەتەکانی ئەوانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانە کەخەڵکی سوریاوئەفغانستان وعێراق ولیبیان..قوربانی راستەوخۆی دەستیوەردانێکی سیاسی و سەربازی وئەمریکاو ووڵاتانی ئەوروپاو پشتیوانی کردنیانە لەو حکومەت و دەسەلاتە میلیشیایی و سەرکوتگەرو دژە ئینسانیانەی  کەلە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەرگی دیموکراسیان بەبەرداکراوە ولەناوەڕۆکیشدا جگەلە دەستەو تاقمی ئینسانکوژی قەومی و ئیسلامیی هیچی ترنین. سیستەمێک کەلەم ولاتانەدا بەڕیخراوە نەک هیج بەرپرسیاریتیەک بەرامبەر بە ژیانی هاولاتیانی ژێر دەستیان نیشاننادەن بگرە کۆمەڵگایان ڕاپێچی دۆزەخێك لەکێشمەکێش و شەری دەستەو تاقمی میلیشایی ومەزهەبی وقەومی وهیزە ئیسلامیە کۆنەپەرستەکانی وەک داعشی کردووە. هەقیقەت ئەوەیە کە ئەو کۆمەلگایانەیان لە رووی سیاسی و ئابووریەوە نائەمن ونائارامکردوە هەڵومەرجێکی شیاوی بۆ ژیانکردن تیا نەهیشتۆتەوە. ئەمانە هەموی بەرهەمی سیاسەتو کارکردی دژی ئینسانی ئەو ئەحزابو ودەسەڵاتانەیە کەکراونەتە حاکم  وکۆمەڵگایان تەسلیمکراوە.

بۆیە ئیمە لەروانگەی بەرپرسیاریتیمانەوە بەرامبەر بە مەرگی بەکۆمەلی پەنابەران وئەوکارەساتانەی رۆژانە ویژدانی ئینسانیمان رادەچلەکێنی، ئەم نامەیەتان ئاراستە دەکەین کە وابریارە رۆژی ١٤/-٩ جارێکی تر لەسەر قەیرانی پەنابەران کۆببنەوە. داواتان لێ دەکەین قەیرانی پەنابەران وەک مەسئولیەتێکی سیاسی وئینسانی گەورە مامەلە بکەن و دەستبەجێ هەنگاو هەڵگرن بۆ ئەنجامدانی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:

١/ سنورەکان بەرووی پەنابەراندا بکەنەوە تا لە مەترسی وتراژیدیای مەرگ رزگاریان بێت لەگەڵ پاراستنیان لە هەردەستدریژیەکی نەژاد پەرستانە وفاشیستانە.

٢/ ڕاگرتنی به‌لێشاوی دیارده‌ی ئاواره‌یی و کۆچکردن، پیش هه‌رشتێک به‌نده‌ به‌ کۆتاییهێنان به‌ جه‌نگ وڕاگرتنی ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی و میلیتاریزمی ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌ک وروسیاو چین و حکومه‌ت و ئه‌وهیزو ده‌سه‌لاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش بوون.   پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ‌‌‌ده‌ستهه‌ڵگرن‌ له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی  له‌ده‌سته‌وتاقم و حکومه‌ته‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نگ و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه‌.

٣/ ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا  وسعودیه‌ نەک هەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن، بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو هاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و لێپرسینه‌وه‌یان لێبكرێت له‌و باره‌یه‌وه‌.

٤/ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وولاتانه‌ی له‌ ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌و ڕون، چالاک بکرێن بۆ به‌هاناوه‌ چوونی ئاواره‌کان وپه‌نابه‌ران وله‌وڕێگایه‌وه‌ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناجار بکرێن بۆ داننان به‌ مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کان..

٥/ هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی ته‌ندروستیی وخۆراک و پۆشاک وشۆینی نیشته‌جی بونی گونجاو و سه‌لامه‌تی ژیانیان. بۆ هەموو ئەو ئاوارەو و بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعش و هیزه‌ میلیشایاکان وقاعیده‌وه‌.. لەشۆین و ژیانی خۆیان هەڵکەنراون بە جیا لە دین و ڕەگەزیان، له‌ ڕێگای رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وریکخراوه‌ په‌نابه‌ریه‌کانه‌وه‌.

٦/ دابینکردنی ئیمکانیات و پێداویستی گونجاو به‌ شێوه‌یه‌کی پلاندارێژراوو به‌ مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی په‌نابه‌ر وکۆچبه‌ران له‌نیو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی هانای بۆ ده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ند بوونیان له‌ هه‌مووپێداویستیه‌کی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کسان .

٧/ پشتیوانیکردن له‌و بزوتنەوەو رێکخراو وکۆمه‌ڵانه‌ی کار بۆ ‌دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سکولار وئازایخوازه ده‌که‌ن له وڵاتەکانی‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوەراستدا و باکوری ئەفریقا.

٨/ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بە یەکسانی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە جێبەجێکردنی ئەم خواست و داواکاریانە نیشان بدەن.

ناوی رێکخراوەکان:

١

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢

رێکخراوی ژنان وخۆرهەلاتی ناوەراست لە بەریتانیا

٣

رێکخراوی پەنابەرانی عێراقی لەنەرویج

٤

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

٥

ڕێکخراوی نیشتیمانی سەوز

٦

سازمانی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی لە سوید

٧

سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵان

٨

ڕێکخراوی خەندە لە شاری کۆڵن

٩

چاودێری کوردۆ ساد چاک کۆمیتەی ئەڵمانیا

١٠

دەزگای هاوپشتی

١١

Intemationella kamp for kvinnors rattigheter sweden

١٢

ڕێکخراوی هاوار بۆ مافەکەنی پەنابەرانی کورد / سوریا

١٣

ڕێکخراوی سکۆلار لە هەرێمی کوردستان

١٤

ريكخراوى ئەزموون بۆگه‌شه‌ پیدانی كۆمه‌لگه‌

١٥

ڕێکخراوی فیوچه‌ر

١٦

ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

١٧

یەکگرتوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

١٨

کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان (KMMK)

١٩

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی  کەنەدا.

٢٠

pdo

٢١

ڕێکخراوی (مرۆڤ دۆست) بۆ گەشەپێدانی کلتوری

٢٢

ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردی ڕۆژئاوا لە پارێزگای سلێمانی

٢٣

ڕێکخراوی ژنانی عێراقی لە هلسنکی

٢٤

شورای پەنابەرانی عێراقی لە هلسنکی

٢٥

یەکێتی بێکارانی عێراق لە فنلاند

٢٦

٢٧

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *