١٣٠پەنابەر لەیۆنانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەڵمانیا
usr_web171_1
شوبات 22, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
340 Views
هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢١( ١٣٠ ) سەدوو سی پەنابەری تر لە دوورگەی ( لیسفوس )ەوە راستەخۆ بۆ شاری هانۆفەری ئەلمانیا دەگوازرینەوە ئەم پەنابەرانە ڕەزامەندی لەسەر کەیسەکانیان دراوە لەنێوانیشیاندا ( ٣٠ ) خێزان هەیە”
هەروەها ووتیشی”پەنابەرەکانیش پێک هاتوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان”
بەڕێکردنی ئەم پەنابەرانە دوای ئەوە دێت کە کەیسەکانیان لەلایەن لیژنەیەك لە بەرپرسانی ئەڵمانیا و کۆچ و کۆچبەرانی یۆنانەو وە بەشی پەنابەرێتی یەکێتی ئەوروپاوە هەڵسەنگاندیان بۆ کراوە
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربەرشتی کەمپەکانی پەنابەران دەکات لە یۆنان لەلایەن هەمان رێکخراوەوە هاوکاری دەرونی و یاسایی دەکرێن .
شایەنی باسە وەرگرتنی پەنابەر لە یۆنان لەلایەن ئەڵمانیاوە دوای ئەو ڕێکەوتنەی ئەڵمانیا لەلایەن ( ئەنجیلا مێرکڵ )و سەرۆك وەزیرانی یۆنان(کیریاکوس میتسوتاکیس ) دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەلمانیا ڕەزامەندی وەرگرتنی ( ١٥٥٣ ) هەزارو پێنچ سەدوو پەنجاو سێ پەنابەری دا وەك ئاسانکردنی ئەرکی یۆنان لەڕووی پەنابەرانەوە هەروەها ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیشUNHCR بۆ کاروباری پەنابەران پێشوازی لە بەردەوامی ئەو هەنگاوەی ئەلمانیاکرد.