دوای ئەوەی ڕۆژی ٨دیسامبەری ٢٠١٥وهفدێکی سکرتارێتی فیدراسیۆن سهراسهریی پهنابهرانی عێراقی که پێک هاتبوو له(ئاسۆ گۆران و دهشتی جهمال) له گهڵ بهرێز(Andrea Norman –Walker) کۆنسوڵی یهکهم له باڵۆێزخانهی ههنگاریا لهلهندهن وبهرپرس له بهشی پهنابهران و کۆچکردوان سهبارهت به کێشه گیروگرفتهکانی پهنابهرانی کوردو عێراقی له ههنگاریا کۆبوونهوه و چەند داواکاریەکیان خستە ڕوو لەوانە ژمارەیەک لەوپەنابەرە کوردانەی لە گرتوخانەکانی هەنگاریا راگیراون هەروەها دۆخی پەنابەران لەکمپەکاندا ..دوایی بەدوادا چون لەلایەن حکومەتی هەنگاریا،وەزیری ناوخۆ لەبودا بێستەوە بەم شیوەیە وەڵامی فیدراسیۆنی دایەوە:
“دەسەڵاتدارانی هەنگاریا ٥ کەس لەو لیستەی ئێوە پیشکەشتاکردوە دۆزیوە:
١-ئاریان ڕەمەزان هەر کە گۆێزراوەتەوە بۆ ناوەندی پرسگەی بیسک ون بوە لەبەرواری ٢٤/١٢/٢٠١٥.
٢-عبدول عەزیز زەنگەنە لەبەر ئەوەی تەمەنی لەخوار ١٨ساڵەوەیە گۆێزاوەتەوە بۆ پەیمانگای پاراستنی مناڵان وئیستا ئەوە لە Karolyi Istvan ە کە سەنتەرێکە بۆ مناڵان.
٣-قاسم محمد ،پەیوەند ئەحمەد،بژار مغدید لەشڵتەری پارێزراون وبارودۆخی پەنابەریان(مەبەستی ئەوەیە داوای پەنابەرییان نەکردوە) نیە بەڵام بە نایاسایی لە هەنگاریا نیشتەجی بوون وە شەڵتەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەورە دراوە.
٤-لەبارەی باروگوزەرانی پەنابەرانەوە ئەم کۆمەکانە بە پەنابەران دەکرێت:
-
هەموو پێداویستیەکی بارو گوزەرانی پەنابەران لەلایەن حکومەت هەنگاریاوە ئامادەکراوە بەپی یاساکانی یەکیتی ئەوروپا…
-
هەموو ژەمەکان بەپێ ی ئاین وپیداویستی باری ژیانی دانیشتوان ئامادەکراوە.
-
ژەمەکان بەپی فرە زمانی ڕۆژانە پیشکەسدەکرێت.
-
سێ ژەمە بەخورایی هەیە لەگەل هەموو بەرهەمەکان بەلاشن.
-
جێگای خەو وپاک خاوین و جلوبەرگ پیداویستی بەخۆرایی دابینکراوە
-
کارکەرانی کۆمەڵایەتی بە بەردەوامی یارمەتی وزانیاری دەدەن ئەوەی پێویست بێ.
-
کۆمیتەی هەنگاریایی ، هلسنکی هاوکاریی یاسایی دابین دەکات بۆ دانیشتوانەکەی ئەوێ.
-
نۆێنەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران سەردانی شۆێنەکە ئەکەن و چاودێری حالەتەکە دەکەن ولەگەڵ پەنابەرەکان قسەدەکەن.