بەریتانیا –لەندەن٢٤-٥-٢٠٢٢:
لەنامەیەکدا کە وینەیەکی بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن گەیشتوە سەبارەت بە ڕاگرتن ودیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ، دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پریتی پاتیل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەرپرس دەکات لە ئەمنیت وسەلامەتی ژیانی ئەو پەنابەرانەی کە بریارە کۆتایی ئەم مانگە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولیر بکرێنەوە.
لەنامەکەدا هاتووە”داواتان لیدەکەم چاوبخشیننەوە بەو بریارەی داوتانە و دەستبەجێ دیپۆرتی ئەو پەنابەرانە راگرن و ئازادیان بکەن ولەمافی پەنابەری بەهرەمەندیان بکەن وکۆتای بەورێکەوتنەتان بهینن کە لەگەل دەسەلاتدارانی کوردستان کردوتانە”
هەر لەنامەکەداهاتووە”ئەو پەنابەرانەی ئیوەدەستگیرتانکردون ژنومنالیان هەیە ومافی پێکەوژیانیان هەیە لەبەریتانیا ،ێیویستە حکومەتی بەریتانیا ڕێز لەمافەکانی پەنابەران بگرێت وپابەند بێت بەبریاری نیو دەولەتیەکان لەباری مافەکانی پەنابەرانەوە”
لە ئیستا دا زیاتر لە ٤٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون وابریارە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولیر بکرینەوە .فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی راگەیاندوە لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی ئەو پەنابەرانە وئازادکردنیان.
دەقی وینەی نامەکە بەزمانی ئینگلیزی هاوپێچە
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.