هەوالی بەپەلە: دیپۆرتی پەنابەرە کوردەکە بۆ بەغدا ڕاگیرا ئەو پەنابەرە کوردەی ئەمرۆ بریار بوو لەڕیگای هێڵی ئاسمانی تورکیا دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە دیپۆرتی ڕاگیرا. عوسمان یەکیک لەپەنابەرە گیراوەکانی گرتووخانەی دەستبەسەر لەلەندەن بە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"کاردۆ کارمەندەکانی وەزارەتی ناوخۆی پیان ووتوە دیپۆرتت بۆ بەغدا ڕاگیراوەوپاش کەمێکی تر دەتگەرینینەوە بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر" عوسمان ئەوەشی ووت"زۆر سوپاسی هەول ماندوببونی فیدراسیۆن وهەموو ئەو ڕێکخراوانە دەکەین بەدەنگ داواکاری فیدراسۆنەوە هاتن وڕێگەیان نەدا ئەو پەنابەرە کوردە دیپۆرتی بەغدا بکریتەوە"